KDC

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کەناڵی کوردستان تیڤی

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵەکە دەکەن، هاوکات ئەوەش دەڵێن، کە ئەو کەناڵە پێگەیەکی بەهێزی لە گەیاندن و گواستنەوەی رووداوەکان لە کوردستانەوە بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە هەبووە.

دەقی پەیامەکە

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی گشتی کەناڵ و کارمەندانی کوردستان تیڤی تێکۆشەر

بەبۆنەی دامەزراندنی یەکەمین کەناڵی سەتەلایەتی کوردی کە لە خاکی کوردستانی ئازاد و، پێش 24ساڵ پەخشکرا، بەناوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین، هیوادارین دەنگ و ڕەنگی کوردستان تیڤی وەکچۆن هیوای کوردستانیان بووە لە دەرەوە و ناوەوە، بە ئومێدین ئەم ڕێبازە خۆویستە دەوڵەمەند بە بیر و هۆشی کوردایەتی بەردەوام بێت.

بێگومان 24 ساڵە کوردستان تیڤی پێگەیەکی بەهێزی لە گەیاندن و گواستنەوەی ڕووداوەکان لە کوردستانەوە بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە هەبووە، هەڵگری خواست و هیوای کوردستانیان و، پرشنگی گەشی ڕێبازی ڕاستی کوردایەتی کازیوەی دەم بەیان بوون، بۆیە مایەی شانازی و هیوای خەڵکی کوردستانن.

لەم یادەمەزنەدا، دووبارە پیرۆزبایی 24ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی دەکەین، بەهیواین لە داهاتوو دەنگ و ڕەنگی ڕەوەندی کوردستانیان پێگەیەکی بەهێز لەنێو پڕۆگرامەکانتاندا هەبێت و، تێکەڵ بە دەنگ و ڕەنگی ناوخۆی کوردستان بکرێتەوە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
16.01.2023

___

لەیادی 44یەمین ساڵەی کۆچیدوایی مەلا موستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

لەم وڵاتە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆککۆمار پێشوازی لێ دەکرێت

KDC

مستەر کورد سەردانی ئۆفیسی سەرەکی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج دەكات

nusar1
KDC

FREE
VIEW