KDC

یەکێتی ئەوروپا باس لە سزاکانی دژ بە بیلاروسیا دەکات لەسەر دۆسیەی کۆچبەران

جۆزپ بورێل، سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ، ڕایگەیاند : کە بەکارهێنانی کۆچبەران لەلایەن دەسەڵاتدارانی بیلاروسیاوە لە نزیک سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ، بە تەواوی قبوڵ نەکراوە .

بورێڵ لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپاش بیر لە ئەگەری ڕێکاری نوێ دەکاتەوە لە دژی بیلاروسیا، لەوانە سزا ئابورییەکان .

ئەوەشی وت «ئێمە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی سەر سنووری لیتوانیا و بیلاروسیا دەکەین زانیاری هەیە کە دەسەڵاتدارانی بیلاروسیا هەروەها کۆچبەران ڕەوانەی سنوری پۆڵەندا دەکەن ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارانی بیلاروسیا دەکەین کە پابەندبن بە یاسا نێودەوڵەتیەکانیان .

ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی ڕێوشوێنە سنووردارەکانی تر ڕەچاو بکەین ئەگەر ئەم هەڵسوکەوتە بەردەوامی ھەبێت . هیچ کات ناکرێت پاڵ بە کۆچبەرانەوە بنرێت بۆ ئەوەی سنوور ببەزێنن، ئەمەش لە سەر سنووری لیتوانیا و پۆڵەندیاش روودەدات”

بورێل جەختی کردەوە لەوە کردەوە یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بیر لە فراوانکردنی ڕێوشوێنەکان بکاتەوە، لەوانە سزا ئابوورییەکانی سەر بیلاروسیا، ئەگەر بارودۆخی ئەو سنورانە نەگۆڕێ، جەختی کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا ئەوەندە سەرچاوەی تەواوی هەیە بۆ پشتگیری کردنی لیتوانیا لە کۆنترۆڵی سنوور دا بۆ چاودێری کردنی بارودۆخەکەو لەگەڵ کۆچبەرانی بیلاروسیا .

___

هۆڵەندا: ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا

nusar1

سوید سزای قورستر بەسەر هەرزەکارانی تاوانکار دەسەپێنێت

KDC

کۆنفیدراسیۆن لە ٣٦هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی کورد بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە

nusar1