KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید

ئەمڕۆ 35ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهیدتێپەڕدەبێت ،کەلە 16.03.1988حکومەتی پێشوی ئێراق بەچەکی قەدەخەکراو ئەم شارەی کیمیاباران کرد و هەزاران ژن و منداڵی بێگوناهی ئەم شارەی شەهید کرد و بەدەیان هەزار هاوڵاتی بریندارکرد و ،خەڵکەکەشی ئاوارەی ئۆردوگاکان کرد ،تائێستاش شوێنەواری ئەم چەکە قەدەخەکراوە بەسەر خەڵکی ناوچەکە و دانیشتوانەکەیەوە ماوە .

هەڵەبجەزامێکە بەجەستەی نیشتمانەوە و پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانی دوژمنانی کوردستان کەبەهەموو جۆرە چەکێکی قەدەخەکراو هەوڵ خامۆشکردنی بزاڤی گەلی کوردستان دەدەن ، یادکردنەوەی ئەم کارەساتە نیشاندەر ڕقوکینەی دوژمنانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ،و هیمیایی ئەو ستمکارییە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کراوە

لەیادی ئەم کارەساتەدا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدانی هەڵەبجە دادەنوێنن ،تراژیدیایی ئەم مەرگەساتە هەمیشە لە یادمان دەمنێتەوە

سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجەی شەهید ،گشت شەهیدانی کوردستان قوربانیانی ئەم کاراساتە هەمیشە لەیادمانن ،هاندەرمان دەبێت بۆ یەکگرتووی وکاری هاوبەش زیاتر لە پێناو یەکریزی بۆ داوای مافی گەلەکەمان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
16.03.2023

___

سویسرا :ئاهەنگ و کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە شارەکانی لۆزان و زیورخ بەڕێوەچوو

nusar1

یۆنان :- ڕێکەوتنی ئاسایشی بوار بە ئەمەریکا دەدات کە چوار بنکەیی بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربهێنێت

KDC

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا :داوا لە هاوڵاتیان دەکات ،خۆراک پاشکەوت بکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW