KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفال

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

ئەمڕۆ 35ساڵ بەسەر تاوانێکی تری داگیرکەران دژی بە خەڵکی کوردستان تێپەڕدەبێت،ڕژێمی دیکتاتۆری پێشووی عێراق لەمانگی چواری ساڵی 1988 لە درێژەی کارە سەرکوتکارەکانی دژ بەخەڵکی کوردستان ،کەلەبەرنامەی ئەنفال بەهەزاران ڕۆڵی کوردستانی لە ناوچەکانی کوردستان خۆشەویست کۆمەڵکوژ کرد و بەسەدان دێهات و ئاوەدانی کوردستانی وێرانکرد

لەم یادە دڵتەزێنە سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کۆمەڵ کوژی ئەنفال و گشت شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆی کوردستان دەنێرین ،دواکارین حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتی سەرجەم تاوانەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان هەڵبگرێت و قەرەبووی کەسوکار و خەڵکی کوردستان بکاتەوە

کارەساتە دڵتەزێن و کۆمڵکوژییەکانی داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە لە بەرامبەر ئیرادەی خۆراگری و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بووە ، سڵیان لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە خەڵکی سیڤلی نەکردۆتەوە ،پێشلی یاسا نێودەوڵەتی و یاساکانی مافی مرۆڤیان کردووە ،بەهەموو شێوەیەکی دڕندانە دژی خەڵکی کوردستان وەستاونەتەوە
لەم یادە دڵتەزێنەدا جارێکی تر سڵاو ودرود بۆ شەهیدانی ئەنفال و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
14.04.2023

___

سەرکردەیەکی تاڵیبان سەرەڕای سەرکەوتنی سەربازیمان لەگەڵ چارەسەری سیاسی داین

KDC

یۆنان: زیاتر لە 100کۆچبەر ڕزگارکراون و 4کۆچبەریش بێسەرو شوێنن

nusar1

بەملیۆنان بەرمیلە نەوتی ڕوسیا بەبێ کڕیار لە دەریادا ماوەتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW