KDC

وێبنارێک بۆ ریچارد وایڵدینگ بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کورد ساز دەکرێت

وێبنارێک بۆ ریچارد وایڵدینگ بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کورد ساز دەکرێت

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێنبارێک بۆ بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری (شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا) ساز دەکات.

ئێوارەی شەممە، رێککەوتی 29ی7ی2023، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبنارێکی تایبەت لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیۆمێنتاری (شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا)، لە ڕێی بەرنامەی zoom، بۆ (ریچارد وایڵدینگ) بەڕێوەبەری رێکخراوی گوڵانی خێرخوازی بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری کوردی لە بەریتانیا ساز دەکرێت، کە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.

جێی باسە، ناوبراو ئەندامی کۆمەڵەی جوگرافیای شاهانەی لەندەنە، ساڵی 2012ەوە ریچارد بەڕێوەبەری داهێنەری گوڵان بووە کە رێکخراوێکی خێرخوازییە بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری کوردی لە بەریتانیا. ساڵی 2021 وەک ئەندامی کۆمەڵەی جوگرافیای شاهانەی لەندەن هەڵبژێردراوە. ئێستاش خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە لەسەر (شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا).

___

میدیاکانی ئەوروپا :کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی پاسەوانەکانی سنووری یۆنان ئازارو ئەشکەنجە دراون

nusar1

سێ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دران

KDC

دوو هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتەوە گوازرانەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW