KDC

داوا لە کازمی کرا بە بڕیاری یەکلاکەرەوە دژی کۆچبەرانی عێراق لە لیتوانیا بوەستێتەوە

چارلز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا نیگەرانی قووڵی خۆی نیشاندا لە زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانی عێراقی بۆنێو خاکی یەکێتی ئەوروپا ، بەتایبەتی ھاتنە نێو خاکی لیتوانیا بەشێوەیەکی نایاسایی لەڕێگەی وڵاتی بیلاروسیاوە .

ئەو ھەڵوێستە لە میانی کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی داخراودا هات کە ڕۆژی سێشەممە لە نێوان بەرپرسێکی ئەوروپی و سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی دا ئەنجامدرا .

هەروەها ، سەرچاوەی ئاگادار لە ئەوروپا لە زاری میشێلەوە وتی:”ئێمە چاوەڕوانێ لە عێراق دەکەین کردەوە و ھەڵوێستی جدی و یەکلاکەرەوەی لەو بابەتەدا ھەبێت ، بەتایبەت لە ڕووی ڕێزگرتن لە بنەمای ئەو لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتنە دووقۆڵیەی لە هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان برۆکسل و بەغدا دا هاتووە”

پێشتر دەسەڵاتدارانی لیتوانیا بێلاروسیایان تۆمەتبارکرد بەڕێکخستنی گەشت بۆ هاوڵاتیانی عێراق بۆ خاکەکەی ، ئەمەش بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەرچوونیان لەرێگە نایاساییەکانەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا بەتایبەتی لیتوانیا ، بەشێکی زۆری ئەو بەرپرسیارێتییەیان خستوەتە ئەستۆی عێراق .

هەروەها بەرپرسانی ئەوروپی و عێراقی باسیان لەو بابەتانە کرد کە پەیوەندییان بە هەماهەنگی هەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، بە تایبەت داعش بە چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرچاوەکە ئەوەشی وتوە کە “میشێل سەرەخۆشی لە کازمی کردووە بۆ قوربانیانی تەقینەوەی شاری سەدر .

هەروەها میشێل و کازمی گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە پتەوکردنی هەماهەنگی دووقۆڵی و هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم ئەنجام بدریت .

___

نۆرەی درێژی کۆچبەرانی ئۆکرانیا لە ماشتای سوید

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی یادی77ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکات

nusar1

بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی ڕێی قاچاخی گرتەبەر ….بێ سەروشوێنە

nusar1
KDC

FREE
VIEW