KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

بەبۆنەی 77 ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکیان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، کە وێڕای پیرۆزبایی، دەخوازن ئەو یادە ببێتە هاندەر بۆ بەهێزکردنی پێگەی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز/ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

ب/ پەیامی پیرۆزبایی

لە یادی 77 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و هەموو ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین ئەم یادە هاندەر بێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، کە تێیدا ئەو پارتە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەکات، کە ئەوەش بەرهەمی زیاتر لە حەوت دەیەی ئەو پارتە و گەلی کوردستانە.

دووبارە پیرۆزە و بە هیوای وەدی هێنان و گەیشتن بە ئامانجی گەورەتر، کە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

2023-08-16

___

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل و کۆمەڵەیەک ئێوارەخوانێکیان بۆ سەدان کەس ڕێکخست

nusar1

کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە فیلەندا و سوید نیگەرانن

nusar1

ناوەندی هۆلی بەریتانیا کورتە فیلمێکیان نمایش کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW