KDC

پەیامی ناوەندی رەوەندی کوردی لە دەرەوە، بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر شنگال


بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دڕندەترین هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی، كە بەوهۆیەوە هەزاران ئێزدی کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە كران، جارێکی دیکە خەمباری خۆمان بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەرانبەر وەها کارەساتێ دەردەبڕین.
لەم یادە خەمناكەدا، داواکارین تاوانبارانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بدرێنە دادگا و سزای بە هەقی خۆیان وەربگرن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی کوردانی ئێزدی و رزگاکردنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ نێو کەسوکاری خۆیان.
لەگەڵ ئاسایکردنەوەی دۆخی ئێستایی شنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ زێدی خۆیان .
لە کۆتاییدا سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانییانی کۆمەڵکوژی شنگال و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دادەنەوێنین.
 

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

___

کۆچبەرێکی کورد باس لە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەکات

KDC

لیتوانیا هێزی کۆنترۆڵی سنووری لەگەڵ بیلاڕووس پتەوتر دەکات

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد

KDC