KDC

کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی بارزانیی نەمرەوە پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی لە دایکبوونی مستەفا بارزانیی رابەری نەتەوەییی کورد، پەیامێکیان بڵاو کردۆتەوە، کە تێیدا هاتووە، پتر له نیو سەدە سەرکەوتووانه و له خۆبوردووانه رابەرایەتیی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستانی کرد، هاوکات جەختیش لەوە دەکەنەوە، ئەرکی سەرشانی هەموو پارت و کۆمەڵ و رێکخراو و چین و توێژ و کەسێکه، که لەسەر ئەم خاکه پیرۆزە دەژین، یادی بکەنەوه و ئاهەنگی له دایک بوونی بگێڕن و پەیمان تازه بکەنەوه، که هەرگیز و هەرگیز رێبازی پارتی و بارزانیی نەمر بەرنەدەن.

دەقی پەیامەکە:

له بیرەوەری  له دایک بوونی بارزانیی نەمردا

سڵاو له یادێکی مەزن
خەباتی سەرداری گەوره و خۆشەویستی گەلی کورد خوالێخۆشبوو جەنراڵ بارزانی نەمر، شکۆی مەزترین زنجیرەی مێژووی نەتەوەیی کورده لەم چەرخەدا، که پتر له نیو سەدە سەرکەوتووانه و له خۆبوردووانه ڕابەرایەتیی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستانی کرد و نموونەی هەره بەرزی رەشیدی و رەوشتپاکی و دڵسۆزی و مرۆڤدۆستی کوردایەتی بووه.
بارزانیی نەمر و رێبازیی بارزانی، گەوهەرێكی دەگمەن و بەرپرسیاریەتییەكی مەزن بوو له‌ ماوه‌ی خه‌باتیدا و چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، بارزانی نه‌مر، هه‌موو ژیانی بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ته‌رخان كرد، سه‌رده‌مێك وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی گیان له‌سه‌رده‌ست به‌رگری له‌ كۆماره‌ تاقانه‌كه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرد و سه‌رده‌مێكیش له‌ باشووری نیشتمان ڕووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین داگیركاریی بووەوە‌.
بارزانیی نەمر، نموونەی هەره بەرزی قوربانییدان و لەخۆبووردن بوو، تەنانەت دەستکەوتەکانی ئەمڕۆش بەرهەمی خەباتی بێوچان و خوێن بەهای ئەم سەرداره مەزنه و شەهیدانی کورد و کوردستانه….
لەو گەشته پڕ هەوراز و نشێوانه، پڕ ئازار و ئەشکەنجەیەدا، گەلێک وانەی پر له سەرفرازی و سەروەری بۆ بەجێ هێشتووین، که هەتا دوونیا دوونیایه، هەموو گەلی کوردستان شانازی پێوه بکەن و به ئاواتەوە لاپەڕەکانی مێژووی شکۆمەندی و سەربڵندی بۆ نووسینەوه.
هەر بۆیه ئەرکی سەرشانی هەموو پارت و کۆمەڵ و رێکخراو و چین و توێژ و کەسێکه، که لەسەر ئەم خاکه پیرۆزە دەژین، یادی بکەنەوه و ئاهەنگی له دایکبوونی بگێڕن و پەیمان تازه بکەنەوه، که هەرگیز و هەرگیز رێبازی پارتی و بارزانیی نەمر بەرنەدەن…..
ئەڵبەته ئەم یادکردنەوه بەشێکه له وەفاداری بەرابەر بەو رێبازە نەپساوەیه و وەفادارییه بەرامبەر بەو کەسەی، که ئەرکی ڕابەرایەتی و خەباتی گرتە ئەستۆ و هەمیشه قوربانی لەپێناوی دەدا .
ئیسماعیل کامل
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت

KDC

سەدرییەکان وەڵامی مالیکی دەدەنەوە

KDC

بەڕێز دیار كوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە ئەمریکا

nusar1
KDC

FREE
VIEW