KDC

بەڕێوەبەری ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن بانگەوازێک ئاڕاستەی کوردستانییانی تاراوگە دەکات

 

بەڕێوەبەری ئۆفیسی راگەیاندن و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە پەیامێکیدا بانگهێشتی سەرجەم کوردستانییان و پارستە سیاسییە کوردستانییەکان لە دەرەوە و رێکخراوە کوردستانییەکان دەکات، کە ئامادەی گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی جەژنی سەری ساڵی کوردی بن، کە لە کۆڵن-ی ئەڵمانیا سازی دەکەن، جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە بە ئامادەبوونی هەمووان، نەورۆز تەنیا هێنەری بەهار نابێت بۆ کوردستانییان، بەڵکوو هێنەری ئاشتی و یەکگرتن و یەکڕیزیی دەبێت بۆ رەوەندنشینان لە تاراوگە.

دەقی پەیامەکە:

بانگەوازێکی گرنگ بۆ رەوەندی کوردستانی لە تاراوگە

بەڕێزان کوردستانییانی ئازیزی هەموو پارچەکانی کوردستان

بەڕێزان پارتە سیاسسییەکانی کوردستانی هەموو پارچەکانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

بەڕێزان ڕێکخراوە کوردیی کوردستانییەکان لە دەرەوەی وڵات

بەڕێزان ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا

بەڕێزان دڵسۆزانی نیشتمان سڵاوتان لێ بێت

کودرستانییان، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، ئێوەی هێژا بانگهێشتی کەرنەڤاڵی نەورۆز لە شاری کۆلن-ی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات .

دەمانەوێت لەم نەورۆزەدا جەژنی یەکگرتوو و تەبایی و پڕ لە خۆشی و شادی بگێڕین، دەمانەوێت سینەی کوردستانییان لە تاراوگە پڕبکەین لە هەستی حەسرەتی نیشتمان و بەڕەنگە جوانەکەی ئاڵاکەمان شاری کۆڵن بنەخشێنین و پەرچەم پۆشی بکەین.
با نەورۆز هەر هێنەری بەهار نەبێت بۆ کوردستانییان، با هێنەری ئاشتی و یەکگرتن و یەکڕیزیی بێت بۆ رەوەندنشینان لە تاراوگە

خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبوونی ئێوەی هێژا و خەمخۆری نیشتمان

هەرمن ئەحمەد

‎بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندن و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
19/3/2025

___

سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات

nusar1

وردەکاری گیان لەدەستدانی خێزانێکی کورد لە ئێرلەندا

KDC

بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی ڕێی قاچاخی گرتەبەر ….بێ سەروشوێنە

nusar1
KDC

FREE
VIEW