ئێوارەی ئەمڕۆ لەیاری کۆتایی جامی یانەکانی کەنداو یانەی دهۆک میوانداریەتی یانەی قادسییەی کوێتی کرد ، لەیاری گەرانەوە توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەستبهێنن و بۆ جاری یەکەم یانەیەکی شارێکی کوردستان نازناوێکی مەزنی وا بەدەستبهێنێت ، سەرکەوتنی یانەی دهۆک دەستەخوشکی پیرۆزکردنی بڕیاری بە پارێزگاربونی هەڵەبجەی شەهیدە
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شانازی بەسەرکەوتنی یانەی دهۆک دەکەن و پیرۆزبایی لە کوردستانیان بە گشتی دەکەن ، سەرکەوتنی کوردستانیان لەهەرکوێک بێت ، ڕەوەندی کوردستانی پێیان سەربڵندە ، هەمیشە دڵخۆشی کوردستانیان لە هەربوارێکدابێت جيگایی ڕێز و پێزانینە
دوبارە پیرۆزە لە یانەی شاری دهۆکی خۆشەویست ،و گشت خەڵکی کوردستان