KDC

ئاگادارییەک لە کۆنفیدراسیۆنەوە ئەو کارە خزمەت بە دوژمنانی کوردستان دەکات

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر داوای گرووپێک بۆ کوردانی رۆژئاوا، کە رۆژێکیان دیاریی کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر ڕۆژئاوا، کۆنفیدراسیۆنیش لە بەرامبەردا ڕای دەکەیەنێت، کە ئەوە جیاکردنەوەی کوردستانییانە لە یەکتر و ئەوەش کارێکە خزمەت بە دژمنانی کوردستان دەکات، چونکە جیاکردنەوەی کوردستانییانی پارچەکانی کوردستانە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ ڕای گشتیی کوردستانییان

گرووپێک داوایان لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، كە لە ڕۆژی 8 ی 6 کۆبوونەوەیەک بۆ ڕەوەندی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدەن.

ئێمە وەکوو کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کە لە کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستان پێکهاتووە بۆ دۆزی ڕەوای کوردستان، و بۆ مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، هیچ جیاوازییەک لە نێوان کوردستانییانی ڕەوەنددا ناکەین. بۆ ئێمە، باشوور بێت، باکوور بێت، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بێت، هەموویان یەک کوردستانن. ئێمە پێکەوە بەهێزین، یەکڕیزیمان سەرکەوتنی ئێمەیە.

ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە بە باش نابینین. ئەوەش بە گشتیی کوردستانییەکان لە یەکتری دوور دەخات و خزمەت بە دوژمنانی کوردستان دەکات.

پێویستە پشتگیری لە “کۆنفرانسی یەكڕیزی و یەکھەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان” بکەین، کە لە 26 ی نیسانی 2025 لە شاری قامیشلۆ بەڕێوە چوو. یەکێک لە داواکارییە گرنگەکانی ئەو کۆنفرانسە، یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

پێویستە دەستووری سووریا مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد مسۆگەر بکات و پابەندی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بێت، پاراستنی ئازادی و مافەکانی ژنان و دەستەبەرکردنی بەشداریی کاریگەرانەیان لە هەموو دامودەزگاکانی (سیاسی، کۆمەڵایەتی، سەربازی) دا مسۆگەر بكات.

پێویستە زمانی کوردی بە فەرمیی بناسرێت و شوناس و خاکی کوردیان بۆ بگەڕێتەوە و کورد لەناو سووریایەکی فیدراڵیدا جێگەی خۆی بگرێتەوە.

نەورۆزی کۆڵن، کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێک خرابوو، جیاوازییان لە نێوان کوردانی پارچەکانی کوردستانی نەکرد، بۆیە جیاكردنی ڕەوەندی کوردستانیی خزمەت بە میللەتەکەمان ناکات.
بژی کوردستان.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
04.06.2025

___

دوای 10 مانگ لە سێدارەدانی گەنجێک سزاکەی ھەڵدەوشێتەوە

KDC

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

nusar1

بە هۆی بەفرێکی زۆرەوە رێگای چەندین گوندی کوردستان داخراون

KDC
KDC

FREE
VIEW