KDC

کۆنفیدراسیۆن لە ٣٦هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی کورد بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی ٣٦هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملوو، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، «کۆنفیدراسیۆن، وێڕای ناردنی سڵاو و دروود بۆ گیانی هەمیشە پاقژی دکتۆر قاسملووی سەرکردە و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، لەسەر رێباز و رێگای پڕ شانازییان تاکوو سەرکەوتن پێداگری دەکاتەوە».

دەقی بەیاننامەکە:

بەیاننامەیەک بە بۆنەی ٣٦هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید د. قاسملوو و هاوڕێكانی

رەوەندی كوردستانی
کوردستانییانی بەرێز
وەکوو هەموو لایەکمان دەزانین ئەمڕۆ ٣٦ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕێبەری ناوداری كوردستان، د. قاسملوو و هاوڕێکانی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا تێپەڕ دەبێ.

تیرۆرکردنی د. قاسملوو لەسەر مێزی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رێگای ئاشتیی خوازانەوە، کردەوەیەکی هەرە نامرۆڤانە و لە هەمان کاتدا تیرۆریزمی دەوڵەتییە و سەلمێنەری ناوەرۆکی دژی کوردی دەسەڵاتدارانی تارانە دژ بە گەلە خەباتگێڕەکەمان.

لە كاتێكدا بە رێزەوە یادی ئەو سەركردە تێكۆشەرە رێز لێ دەگرین، بە روونی دەبینین، کە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و قاسملوو قاسملوو ڕێگات درێژەی وەفاداری خۆیان بە رێبازی ئازادی و تێکۆشان تاکوو سەرکەوتن لە رێبازی شەهیداندا دووپات دەکەنەوە.
.
كۆنفیدراسیۆنی ر

ڕەوەندی کوردستانی،لەگەڵ ناردنی سڵاو و دروود بۆ گیانی هەمیشە پاقژی دکتۆر قاسملووی سەرکردە و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، لەسەر رێباز و رێگای پڕ شانازییان تاکوو سەرکەوتن پێداگری دەکاتەوە

.

بەرزو بە رێز بێ یاد و بیرەوەریی شەهیدی سەرکردە دکتۆر قاسملووی نەمر

شەکاوە بێ ئاڵای خەباتی رزگارییخوازانەی کوردستان

ئیسماعیل کامل
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

١٣ی جولای ٢٠٢٥

___

کازمی گەورە تیرۆریستێکمان دەستگیر کرد

KDC

هەولێر: سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستگیر دەکرێت

KDC

ڕێژەی مردن بە کۆڕۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا

KDC