ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی٧ی٢٠٢٥ ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی شانشینی بەلجیکایە، بە ناوی سەرجەم ڕێکخراوەکانی ئەندام لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هاووڵاتییانی بەلجیکی و سەرجەم ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بەلجیکا دەکەین.
خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین لەم ڕۆژە پیرۆز و گرنگەدا هاوشانی هاووڵاتییانی بەلجیکی ئاهەنگی نیشتمانیی بگێڕین و بە یەکەوە شانبەشانی هاووڵاتییە ڕەسەنەکانی وڵاتی بەلجیکا ئەم ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین، هاوکات بیرخستنەوەیەکی گرنگە، کە ساڵانە ئەم یادە پیرۆز بکرێت.
ئەم ڕۆژە بۆ ئێمەی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بەلجیکا، هەنگاوێکە بۆ پەیوەندیی کردن و تێکەڵبوون بە کولتوور، زمان و مێژووی یەکتر بۆ درووستکردنی کۆمەڵگەیەک، کە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر وڵاتی خانەخوێ هەڵبگرێت
بژی بەلجیکا وڵاتی پێکەوە ژیان
پیرۆزبێت ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی شانشینی بەلجیکا 🇧🇪
