KDC

ناوەندی بەلجیکا بۆ یادکرنەوەیەک کوردستانییان بانگهێشت دەکەن

 

ناوەندی بەلجیکا داوا لە کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەکان، کە لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ئەم ساڵ بەشداریی یادکردنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکان بکەن، کە شوێن و کاتەکەیان دیارییکردووە.

دەقی ئاگادارییەکە:

لەڕۆژی یەکشەممە  ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٥،
بە بەشدارییکردنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا، هاوکات بە هاوکاریی ڕێکخراوی ئاشتی، کۆمەڵەی هێڤی و ڕێکخراوی ماڵی کورد، یادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەڕێوە دەچێت.

ئەم بۆنەیە یادێكە بۆ کارەساتی کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ، کاتێک داعش لە شنگال دەستی بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کرد.

بۆ ئەم ئامانجە، داواکارین لە خەڵکی کورد و کوردستانییانی وڵاتی بەلجیکا وەک دۆستەکانمان لەگەڵمان بن بۆ یادکردنی ئەو ڕۆژە کارەساتبارەی بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانمان هاتووە.

لەم ناونیشانەی  خوارەوە چاوەڕووانتانین.
🕒 کات: لە 14:00 ی پاشنیوەڕۆ تا 16:00 ی پاشنیوەڕۆ
📍 شوێن: پێش وێستگەی ناوەندی برۆکسل (Voor het Central Station)

___

ڕوسیا ئامادەکاری هێرشێکی نوێ بۆ سەر شاری کییڤ دەکات

nusar1

لیژنەیەکی ئەمەریکی داوای کشانەوەی تورکیا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان دەکات

KDC

هەڵبژێردراوی سیاسی بێربل باس وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا

KDC