کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموکرات، پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکەن و جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەو یادە مەزنە کۆیاندەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان و یەکگرتوویی نەتەوەیی و هاوبەشی خەبات لە ڕێگای کاروچالاکییەکانیان بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکانیان.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان
سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، کادرە بەڕێزەکان و بنەماڵە سەربەرزەکانی شەهیدانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادە گرنگە بە جوانترین شێوە خەباتی نەتەوەیی ئێوە تەقدیر و پیرۆز دەکەین.
دامەزراندنی حزبی دیموکراتی کوردستان، لە مێژووی خەباتی نەتەوەماندا وەک هێمایەکی درەوشاوە بۆ دۆزی نەتەوەکەمان دادەنرێت، کە لە ماوەی درێژدا تەمەنی ئەم حیزبە بە شێوەیەکی بێوەستان خەباتی سیاسی و فکری بۆ گەلی کورد بە شێوەیەکی گەورە ڕووناک کردووە.
ئەم یادە مەزنە کۆماندەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان و یەکگرتوویی نەتەوەیی و هاوبەشی خەبات لە ڕێگای کاروچالاکییەکانمان بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکانمان.
دووبارە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆز دەکەین، سەرکەوتن و بەهێزتر بوونتان بۆ دەخوازین.
بژی کوردستان نەمری بۆ شەهیدانی نیشتمان
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان
١٦/٨/٢٠٢٥
