کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانیی دەکەن، بە بۆنەی کۆچی دوایی مامیانەوە.
دەقی پرسەنامەکە:
پرسەنامە
بەڕێز: قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی كاك شفا بارزانی
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتی (محەمەد مستەفا ئەحمەد گۆڕەیی) مامی بەڕێزتان.
بەم بۆنە خەمناكەوە، بە ناوی سەرۆك و ئەندامانی کۆمیتەیی بەڕێوەبەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و ئازیزانتان دەكەین.
لە یەزدانی مەزن دەپاڕینەوە جێگە و مەكانی كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە كەسوكار و خانەوادەكەی ببەخشێت
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستاتی
٢٥ی١٢ی٢٠٢٥
