KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک


لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، 21ی شوبات، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیان، جەخت لەسەر بنەما نەگۆڕەکانی پاراستنی شوناس دەکاتەوە، بۆ نەتەوەی ئێمە، زمانی دایک تەنیا ئامرازێکی لێکتێگەیشتن نییە، بەڵکو کۆڵەکەی سەرەکیی ڕەسەنایەتی، هەوێنی هۆشیاری و زامنی مانەوەمانە لەسەر نەخشەی جیهان.
ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە بەرپرسیارێتییەکی قووڵی نیشتمانی و مێژووییەوە دەڕوانینە ئەم پرسە چارەنووسسازە، لەم پێناوەدا، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە پێداگرین لەسەر پاراستنی زمان و ناسنامەی نەتەوەییمان لە تاراوگە و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ توانەوەی کولتووریمان، بڕوای تەواومان هەیە کە مانەوەی ئێمە وەک نەتەوەیەکی زیندوو، بەستراوەتەوە بە پاراستنی زمانەکەمانەوە، بۆیە ئەرکمانە ئەم ئەمانەتە پیرۆزە بە پاراوی بۆ نەوەکانی داهاتوومان لە دیاسپۆرا بگوازینەوە.
لەم ڕۆژەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی زمانی شیرینی کوردی لەنێو ماڵ و دڵی هەر تاکێکی کورد لە دەرەوەی وڵات بە زیندوویی بمێنێتەوە و نەوەکانمان بە ڕۆحێکی کوردانە و بە زمانی دایکیان گۆش بکرێن، تاوەکوو هەمیشە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە جەستەی نەتەوەکەمان بمێننەوە.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
21ی شوباتی 2026

___

فەڕەنسا فەیسبوک و گووگل سزادەدات

nusar1

لوکاشینکۆ لەسەر گواستنەوەی تانک بۆ سنووری وڵاتەکەی لە لایەن پۆڵەنداوە، دەڵێ: دەترسم شەڕ دەست پێ بکات

KDC

ئیسپانیا: هۆشداری لە شەپۆلێکی کۆچبەرانی نایاسای لە جەزائیرەوە دەدات

nusar1