KDC

یۆنان چەند کۆچبەرێک لە نێو یەختێکدا دەستگیر دەکات

هێزەکانی دەریاوانی یۆنان، یه‌ختێكیان به‌ 16 کۆچبەرەوە‌ لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیاندا ده‌ستگیركرد.

‌14 كۆچبه‌ر و دوو كاپتن به‌ڕێ بە یەختێکەوە لە کەناراوەکانی یۆنان بە مەبەستی گەیشتنیان بە ئیتاڵیا بەڕێ دەکەون، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ نزیك دوورگه‌ی پارگا ده‌ستگیر كران.

به‌پێی به‌یانامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌، له‌ رۆژی 1/9/2021 یه‌خته‌كه‌ به‌ ناوی Desire، كه‌ ته‌نیا كاپتنه‌كانی تێدا بوو له‌ به‌نده‌ری پرێڤێزا رایگرتووە و، له‌و رۆژه‌وه‌ یه‌خته‌كه‌ له‌ ژێر چاودێریدا بووە.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووە، كه‌ كۆچبه‌ره‌كان هاووڵاتی توركیا و كوردی باكووری كوردستان بوون و، به‌ پۆلیسی یۆنانیان گوتووە، له‌ ترسی ئه‌ردۆغان هه‌ڵهاتوون

___

تورکیا چالاکوانێکی سیاسی کوردی رادەستی ئێران کردۆتەوە

nusar1

یەکێتی ئەوروپا و مەغریب لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەکەون

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند، ساڵڕۆژی یادکردنەوەی ڕیفراندۆمیان بەرز نرخاند

KDC
KDC

FREE
VIEW