KDC

دەیان کۆچبەر دەگەنە دوورگەیەکی ئیتاڵیا

زیاتر لە 680 کۆچبەری نایاسایی، لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە گەیشتنە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، 686 کۆچبەری نایاسایی، کە خەڵکی وڵاتانی سووریا و مەغریب و بەنگلادیش و میسرن و، ژن و منداڵیشیان لە نێودایە، بە رێگەی وڵاتی لیبیاوە، گەیشتوونەتە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا و، لەلایەن دەستەڵاتداریەتی ناوچەکەوە ھەموو پێداویستییەکیان پێشکەشکراوە.

لە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا بۆ نیشتەجێکردنی ئەوە کۆچبەرانەی دوای رزگارکردنیان لە دەریا دەگەنە ئەو دوورگەیە، کەمپیان بۆ ئامادە کراوە.

___

4 هەزار پەنابەر لە کامپەکانی یۆنانەوە گوێزرانەوە بۆ ئەوروپا

KDC

بەلەمێکی کۆچبەران لەئاوی ئینگلیزی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا نوقم بوون و بوونە قوربانی

KDC

ڕۆژی جیهانی پەنابەران و کۆچبەران

nusar1
KDC

FREE
VIEW