KDC

لەسەر دیواربەندی ئەورووپا بۆ رێگری لە کۆچبەران، نەتەوەیەکگرتووەکان هاتە دەنگ

نەتەوە یەكگرتووەكان رەخنە لە نیازی هەندێ وڵاتانی ئەورووپا دەگرێت، کە لە هەوڵدان بۆ رێگەگرتن لە چوونە ناوەوەی كۆچبەران و ئاوارەكان دیوار درووست بکەن، جەختیش لەوە دەکەنەوە، پێویستە ئەو وڵاتانە رێكەوتنی 1951یان لەبیر بێت، كە كاتێك بەسترا، ئەورووپیەكان بەهۆی جەنگەوە ئاوارە بوون.

ستیڤان دوجاریك، گوتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، لەسەر دەوڵەتانی ئەورووپا پێویستە رێكکەوتنی پەنابەرانی ساڵی 1951یان لەبیر بێت، ئەو رێکكەوتنە كاتێ نووسرا، كە ئەورووپییەكان بەهۆی جەنگی جیهانی دووەمەوە ئاوارە بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاشكرایە دەوڵەتان بەرپرسن لە پاراستنی سنوورەكانیان و هاوڵاتیانیان، ئەوەش بەرپرسیارێتی سەرەكییانە، بەڵام گرینگە سەرجەم دەوڵەتان رێزی یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرن، لەوانەش رێكکەوتنی كۆچبەران و رێگە بەو كەسانە بدەن دەیانەوێت داوای مافی پەنابەری بكەن و، بەزۆر نەنێردرێنەوە و رێزی مافی مرۆڤ و كەرامەتیان بگرن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، وەزیری بەرگری پۆڵەندا ئاشكرای كرد، كە حكوومەتەكەی نیازی ئەوەی هەیە بەهۆی قەیرانی بەردەوامی پەنابەرانەوە، لەسەر سنوورەكانی بیلاڕووسیا دیوار درووست بكات، هەروەها 3 هەزار سەربازی لەسەر سنوورەكان بڵاوكردووەتەوە بۆ رێگەگرتن لە پەنابەران

___

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی ٣٤ ساڵ تێپەڕین بەسەر تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر قاسملوو

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا و کۆمیتەی بەڕێوەبەرییان هەڵبژارد

KDC

مێرکل لە بارەی کێشەی کۆچبەران پەیوەندی بە لۆکاشینکۆوە دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW