KDC

ئەڵمانیا یارمەتی بۆ پۆڵەندا پێشکەش دەکات

وەزارەتی نێوخۆ، هاوکات تویتی کرد، کە سیهۆفەر پشتگیری پێشکەشی ماریۆس کامیێنسکی هاوتا پۆڵەندییەکەی کردووە، “ئەڵمانیا بەشێوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر کۆچکردنی نایاسایی لە ڕێگەی بیلاڕووسەوە هەیە، من پێشنیار دەکەم بۆ زیادکردنی ڕێژەی پۆلیسیفیدڕاڵی”.

سیهۆفەر گوتیشی: “بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر رێگری لە گەشتی نایاسایی بکرێت بۆ ئەڵمانیا، پێویستە لە خاکی پۆڵەندیدا ئێشکگری هاوبەش بەکار بهێنرێت” جگە لەوەش وەزیر بەڵێنی هاوکاری لۆجستیشی دا، بۆ نموونە لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوون و چاودێری.

یەکێتی ئەورووپا، حاکمی بیلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی، کە بە ئەنقەست پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دەهێنێتە نێو یەکێتی ئەورووپا لە سەر سنوورەکانی پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیا، بۆ تۆڵەسەندنەوەی سزاکانی ئەورووپا لە دژی، بەپێی وەزارەتی فیدراڵی نێوخۆ، لە مانگی ئابەوە نزیکەی 4500 کەس سنووری پۆڵەندی – ئەڵمانیایان تێپەڕاندووە بەبێ مۆڵەتی چوونەژوورەوە.

___

خانمە کۆچبەرێکی کورد لە وڵاتی لیتوانیا لە ڕێی کۆمەڵەی کلتوری کوردی،وناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە داوای بەهاناوەچوون دەکات

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی دوسلدۆرف و کۆمکار بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری سیمینارێک سازدەکەن

nusar1

کامیل لێکووز: بەریتانیا و ڕواندا ڕێگا بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە،بۆئەوەی مامەڵەی هاوشێوە ئەنجامبدەن

nusar1