KDC

کۆمپانیایەکی بەرهەمێنانی کارەبا 24 کۆچبەری رزگارکرد

.

دوێنێ رۆژی چوارشەمە کۆمپانیای جێگیرکردنی پانکەی کارەبایی لە ناو دەریا، لە دووری 40 کیلۆمەتر لە ولاتی بەلجیکا 24 کۆچبەریان رزگارکرد کە دەیانویست بەرەو ولاتی بەریتانیا برۆن بە چوپێک لە شێوەی یەختێکی بچووک.
دوای ئەوەی ماوەی دوو رۆژبوو لە ناو دەریا گیریان خواردبوو ئەمرۆ رزگارکران 4 لە رزگارکراوەکان راستەوخۆ بە هەلیکۆپتەرێک لە لایەن پۆلیسی بەلجیکی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو ولاتە.
دوای ئاگەدارکردنەوەی هێزی دەریاوانی بەلجیکا لە لایەن کۆمپانیای جێگیرکردنی کارابا، دەست بە جێ پۆلیسی ئەو ولاتە بە 2یەختی سەربازی و هەلیکۆپتەرێک بەرەو پیلی کۆچبەرەکان چوون بۆ رزگارکردنیان.
کۆچبەرەکان 22 پیاو 2 ئافرەت بوون یەکێک لە ئافرەتەکان بە تەمەن بوو، تا ئێستا ناو ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە، کەوا خەلکی کوێن و لە کوێوە بەرێکەوتوون بەرەو بەریتانیا.

لە سەرتای سالی 2021 وە تا ئێستا نزیکەی 30.000 کۆچبەر لە رێگای ئاوەوە بە چوپ و بە یەختی بچووک خۆیان گەیاندووە بە ولاتی بەریتانیا.
تەنیا لە شاری کالێی ولاتی فەرەنسا 16.000 کۆچبەر هەولیان داوە بەم رێگایە خۆیان بگەینێن بە بەریتانیا بەلام لە لایەن پۆلیسی فەرەنساوە رێگریان لێکراوە، لە پال ئەوەش نزیکەی 15.553 دەربازبوونەو گەیشتوون بە بەریتانیا.

___

ناوەندی سوید بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان پانێڵێک ساز دەکات

nusar1

پاسەوانەکانی سنووری پۆڵەندی بە گازی فرمێسک ڕێژ پەنابەران ڕادەگرن

KDC

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەگەڵ خۆیاندا 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان بۆ ئەڵمانیا هێناوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW