KDC

حکومەتى بێلاروس کەمپى کاتی بۆ کۆچ بەران دروست دەکات


لەگەڵ زیادبونى ژمارەى کۆچبەران لەسەر سنورى نێوان بێلاروس و پۆڵەندا، حکومەتى بێلاروس کەمپى کاتیان بۆ دروست دەکات.

ئاژانسى هەواڵى ریا نۆڤۆستى روسیا بڵاویکردەوە، تیمە فریاگوزارییەکانى سەر بەحکومەتى بێلاروس لە ناوچە سنورییەکانى نێوان وڵاتەکەیان و پۆڵەندا کەمپى کاتى بۆ کۆچبەران دروست دەکەن.

بەپێى هەواڵەکەى ئەو ئاژانسە روسیە، تیمە فریاگوزارییەکانى بێلاروس خێمە و مۆلیدەیان بردوەتە ئەو ناوچەیە بە مەبەستى ئامادەکردنى کەمپێک بۆ پەنابەران.

بەپێى وتەى بەرپرسانى حکومەتى بێلاروس، رۆژانە ژمارەى ئەو کۆچبەرانە زیاد دەکات کە روو لە ناوچە سنورییەکانى نێوان ئەو وڵاتە و پۆڵەندا دەکەن.

ئەوەش دواى ئەوە دێت کە ئەمرۆ ئەلیکساندەرلۆکاشینکۆ سەرۆکى بێلاروس فەرمانی کرد کە کەمپ بۆ کۆچبرەانى سەر سنورى وڵاتەکەى دروست بکرێت و خۆراکیشیان بۆ دابین بکرێت.

___

فەڕەنسا: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 1200 جار خێمەی کۆچبەران لە شاری کالایس چۆڵکراوە

nusar1

ئەمەریکا تا ساڵی ٢٠٢٢دەبێتە گەورەترین هەناردەکردنی غازی سروشتی

nusar1

سیناتۆرە بەناوبانگەکەی ئەمەریکا دوبارە باسی کوشتنی پۆتین دەکات

nusar1