KDC

پۆڵەندا: کۆچبەران شێوازی دیکە بۆ تێپەڕاندنی سنوور بەکار دێنن

وەزیری بەرگری پۆڵەندا ڕایگەیاند، لەم ماوەیەدا چەندین هەوڵی دیکەی دزە كردنە نێو خاكی وڵاتەكەیان لە بیلاڕوسیاوە لەلایەن كۆچەرانەوە تۆمار كراوە، ئێستا ئەو كۆچەرانە تەكتیكی نوێ بۆ دزە كردن بەكاردەهێنن.

ئەمڕۆ شەممە 20ی تشریتنی دووەم، ماریۆش بلاشاك، وەزیری بەرگری پۆڵەندا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەوی رابردوو وەك شەوەكانی پێشتر، چەندین هەوڵی دزە كردنە نێو سنورەكانی پۆڵەندا لە بیلاڕوسیاوە لەلایەن كۆچەرانەوە تۆمار كراون، دەشڵێت، ئێستا كۆچبەرەکان تەكتیكی نوێ بۆ دزە كردن بەكاردەهێنن بۆ هاتنەنێو خاکی پۆڵنداوە.

باسیلەوەشکردووە، كۆچبەران تەكتیكی نوێیان گرتووەتەبەر و لە رێگەی گرووپی بچوك بچوك و لە چەند لایەكەوە هەوڵی دزە كردن دەدەن، گەورەترین گروپیان 200 كەس بوون و گروپەكانی دیکە بچووكتر بوون.”

ئەوەشیخستۆتەڕوو، بیلاڕوسیا رێنمایی كۆچبەران دەكەن بۆ دزە كردن و ئەو كێشەیەش بۆ چەندین مانگ بەردەوام دەبێت و، هێزەكانی پاسەوانی سنور ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو حاڵەکاتێک.

___

بەهۆی نقومبوونی یەختێکەوە ٣٩ کۆچبەر دەخنکێن

KDC

ئافرەتێکی چالاکوانی کورد دەستگیر دەکرێت

KDC

سوید لێدوانێکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەتدەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW