KDC

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد دەکات، هاوکات پشتیوانی خۆیشیان بۆ یەکسانی و دادپەروەری و یەکگرتووی کورد دەردەبڕێت.

ماتیاس مەکیونێن پەرلەمانتار و جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند، پەیامی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد دەکات و، دەڵێ، سڵاو و رێز دەنێرین بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و، پارتی سۆسیال دیموکرات بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە یەکسانی و دادپەروەری و یەکگرتووی بۆ کورد دەکات.

هەر لە میانەی پەیامەکەیدا، هاتووە، کە هەموان پێکەوە دەتوانن کار بۆ سەرکەوتنی سەقامگیری و مافی چارەی خۆنووسین بۆ هەموو نەتەوەیەک بکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەی پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند، ئاماژەش بەوە دراوە، کە هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد دەخوازن.

___

وارشۆ: بە هێنانی کۆچبەران بێلاڕوس شەڕی سارد دەکات

KDC

بەریتانیا: کۆڕێک بۆ ئەندامێکی ناوەندی بێرمینگهام ڕێکخرا

nusar1

دەریایی ناوەڕاست: شەپۆلێکی تری کۆچبەران بەهۆی لەباری کەش و هەواوە دروستبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW