KDC

پەنابەرێک لە سوید دەکوژرێت

ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی یاکوبسبوری باکووری ستۆکهۆڵم، پەنابەرێکی تەمەن 25 ساڵ، لە نێو ئوتۆمبێلەکەیدا کوژرا.

ئێس ڤی تی، ئاماژەی بەوەداوە، کە پەنابەرە کوژراوەکە ،تاوانبارێکی پێشوو بووە و بەشێک بووە لە تۆڕێکی تاوانکاری باکووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم.

پێر واڵسترۆم، گوتەبێژی پۆلیس رایگەیاند، لە دەنگی تەقە ئاگادارکراینەوە، کاتێک گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە، کەسێکمان دۆزیەوە کە بە فیشەک لە نێو ئوتۆمبێلەکەیدا کوژراوە.

والسترۆم ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان لە ئێوارەی دوێنێوە لێکۆڵینەوەی تەکنیکیان کردووە.

شایانی باسە، ئەو پەنابەرەی کە کوژراوە، ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە.

___

ئەڵمانیا – ‎جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک کرد

KDC

چەند ڕێنمایی و زانیارییەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

nusar1

کۆنفدراسیۆن داوایەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکات

nusar1