KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەرمایەی کوردستانە

هەروەکوو وەک مێژوو وون نەبووەکان نووسراوەو باس دەکرێت و دەگێرنەوە
ئاواربوونی کورد لەسەدەکانی رابردوو بۆ وولاتانی رۆژئاوا وەک پەنابەری برسێتی و گەران بەدوا بژێوی ژیان نەبووە بگرە بابەتەکە زۆر لەوە گەورەتر بووە کە وولاتانی رۆژئاوا لەوە تێدەگەیشتن کۆچکردنی کورد لە مال و نیشتیمانی خۆی بە ئارەزووی حەزی دل نەبووە بگرە پێچەوانەوە ناچارکردن و غەدرو ئەنفال کردن و زیندە بەچال کردن هۆکاری سەرەکی کۆچکردنی کورد بە جێهێشتنی کوردستان بۆ دەرەوەی کوردستان .
بەلام کورد بەوە نەوەستان سەدان رێکخراو دەزگایان دروست کرد هاوکاری پێشمەرگەیان دەکرد لە شاخەکان دژی ریژیم هەندیکیان بەشداری شەریشیان دەکرد دژی دوژمن کەوتە بەلگەمان هەیە لە رابردوو کورد سەرمایە بووە بۆداهاتوو بۆیە بەلام چەتریکی پچر پچر بوونە هەریەک بە جۆرێک خەباتی دەکرد بەلام هەموویان تێکۆشان بووە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورد.
بۆیە زۆر بوونی کۆچی کوردان لەبەر باری ئابوری پابەند نەبوونی حکومەتی عێراقی بە بەلێنەکانی کورد دووبارە ئاوارە بوونەوە بەلام خەونی هەموومان بوو کە ناوەندێک دەزگاێک سەنتەرێک کە هەموو رەنگەکان کۆبکاتەوە بۆ بۆ خەبات کردن و خزمەتکردن بە شێوازێکی مەدەنی لە هەموو سەکتەرەکان دامەزراندی ناوندی کورد لەدەرەوە چەترێکە هەلێکی زێرینە بۆ تەواو کردنی خەبات و قوربانی کوردانی تاروگە لە رابردوو بەردەوام بوون لە قوربانی دان .
پێم وایە ناوەندی رەوندی کورد سەرمایەکی بەنرخە بۆ کوردانی تاروگە و کوردستان کە دەتوانن لە هەموو بوارەکان دەوری خۆیان بینین تواناو بەهەرەکانیان تاقی بکەنەوە کە ئایندەکی گەش چاوەرێ مان دەکات ئەویش
بەرەو سەربەخۆی کوردستان کە مافێکی رەوای گەلێکی زولم لێ کراوە.

رزگار شێخ عەلی
13/2/2022

___

جێگیری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا :مەترسی لەسەر ویستگەی ناوەکی چێرنۆبل هەیە

nusar1

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
 

KDC

دەرزی تێکەڵە، بەڵایەک بەرۆکی ئەم میلەتە بەرنادات

KDC
KDC

FREE
VIEW