KDC

میراتێک لە هیوا و یەککبوون

شەنگۆ زازا

ئەمڕۆ ٧ی تشرینی یەکەم، ساڵڕۆژی یادکردنەوەی کۆچی دوایی باوکم (دکتۆر نورەدین زازا)یە. لەم بۆنە و لەم یادە بە ئازارەدا ئێمە هێشتا خەمبارین بە لەدەستدانی ئەم سەرکردە مەزنە ڕۆشنبیر و نەتەوەییە، بۆ ساڕێژکردنی ئەم ئازارە، لەسەرمان پێویستە ئەم ڕۆژە نەک هەر بکەینە ڕۆژی یادکردنەوە، بەڵکو با ئەو یادە بکەینە ئەو هیوایەی، کە (دکتۆر نورەدین زازا) لە دڵی گەلی کورددا چاندویەتی  هەمیشەش دووپاتی بکەینەوە.

 (دکتۆر نورەدین زازا) ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەدیهێنانی دیدگایەکی ڕوون و بەهێز بۆ بونیادنانی ئایندەیەکی گەش لەسەر بنەمای یەکڕیزی و مەعریفی و ئاشتی بۆ گەلی کورد.

 ئەو هیوایەی، کە وەک میرات ماوەتەوە  بەردەوامە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەوەی: هێزی ئێمە لە یەکڕیزیەوە سەرچاوە دەگرێت شان بە شان، مل بە مل سەرەڕای جیاوازییەکانمان لە تێڕوانینی سیاسیدا.

با لەم یادە و لەم ڕۆژەدا ساتێک بۆ بیرکردنەوە لە پابەندبوونێکی بێ چەواشەکاری بە دۆزی کورد تەرخان بکەین،  پابەندبوونێک کە ڕەگ و ڕیشەی لە باوەڕی قووڵی بە مافی کەرامەت و ئازادی و سەربەخۆییمان هەیە.

هەنگاونان بەرەو پێشەوە و هەڵگرتنی مەشخەڵەکە:

ئێمە قەرزارین،  بێئەندازە سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین، کە بەردەوامن لە هەڵگرتنی مەشخەڵی دیدگاکەی.  هەروەها لە دڵەوە سوپاسی ئەندامانی پارتەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا (پدەکە) دەکەین. خۆبەخشی و کۆڵنەدانتان لە بەرامبەر ئالانگاری بەردەوامدا، بێگومان ڕۆحی خەباتی ئەو بەرجەستە دەکات. سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ هەر ئەندامێک، کە بەردەوامە لە خەبات بۆ دادپەروەری و دیموکراسی و مافەکانی گەلی کورد لە سوریا- ئازایەتی ئێوە ئیلهامبەخشە بۆ ئێمە.

سوپاسێکی تایبەت ئاراستەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان دەکەم بۆ هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆشنبیری کوردی و پاڵپشتیکردنی پەنابەران.  لە هەمووی گرنگتر کارەکانتان بۆ یەکڕیزی کورد لە سەرانسەری جیهان بەرز دەنرخێنین.

ڕێگای ئایندەیەکی ئارام

کۆنفیدراسیۆنەکەتان پرد لەو شوێنانە دروست بۆ پەڕینەوە بۆ ئایندەیەکی ئارام لەبەرامبەدا ئەوانی تر لە هەمان شوێن دەیانەوێت دیوار دروست بکەن، خەونی باوکم ئەوە بوو، کە داهاتوویەک لەسەر بنەمای گفتوگۆی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە یەکتر بونیاد بنێت. با  ڕێز لە یادی ئەو بگرین بە دووبارە نوێکردنەوەی پابەندبوونمان بۆ ئەمڕۆ و  بۆ هەمیشەیی.

با لە جیابوونەو و لە دابەشبوون تێپەڕین، لەسەر بناغەی ئەو چارەنووسە هاوبەشە بوەستین، کە وەک یەک گەل و نەتەوە دەمانبەستێتەوە.

 لە ئێساتدا ئایندەی نەتەوەی کورد گەشاوەتەوە، بەڵام پەیوەستە بە یەکڕیزیمان و باوەڕمان بە ئاشتی. ئەمە ئەو میراتە هەمیشەییەیە کە دکتۆر نورەدین زازا بۆ هەموومان بەجێی هێشتووە. داواکارین لە خودای مەزن درێژە بە دیدگای دکتۆر نورەدین زازا بدات و ڕێنماییمان بکات بەرەو ئایندەیەکی بەهێزتر و یەکگرتووتر. 

Shengo Zaza

___

دایک ژیانە

KDC

ئەگەر لەجێی كورد بواین چیمان دەكرد؟ 

KDC

شەنگال خەمێکی لەیادنەکراو

KDC