KDC

Category : گشتی

سیلایدگشتی

دەستەڵاتی باڵای شیعە هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ رەت دەکاتەوە

KDC
دەستەڵاتی باڵای ئایینی شیعەی عێراق، ڕەتیکردەوە کە لە یەکێک لە ڕۆژنامەکاندا باس لە هەوڵەکانی محەمەد ڕێدا، کوڕی دەستەڵاتی باڵای سیستانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ئەنجام درابێت. سەرچاوەیەکی نزیک لە دەستەڵاتی ئایینی نەجەف رایگەیاندووە، ئەوەی لە ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەندا بڵاوبۆتەوە، سەبارەت بە هەوڵەکانی محمەدڕەزا کوڕی سیستانی بۆ نێوەندگیریکردن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی......
سیلایدگشتی

ئەمڕۆ سوید 3 ژنی داعش و 8 منداڵی خۆی وەردەگرێتەوە

KDC
ئاژانسی هەواڵی “تی تی” ی سوید بڵاویکردەوە، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سێ لەو بەناو “ژنانی داعش” و هەشت منداڵ دەگەنە فڕۆکەخانەی ئەرلەندە. وەزارەتی دەرەوەی سوید، ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەو زانیارییانە بدات، لە کاتێکدا ڕۆژنامەی ئێکسپرین دووپاتی کردەوە، کە ئەو سێ ژنە و منداڵەکانیان، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە کەمپی رۆگی باکووری......
سیلایدگشتی

بەرهەڵستکاری روسی ئەلکس نافلانی زیندانیکراو خەڵاتی ساخرۆفی پەرلەمانی ئەورپای وەرگرت

KDC
سۆران حەسەن..ڕۆژی چوار شەممە پەرلەمانی ئەوروپا خەلاتی ساخرۆف بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بیرو را بۆ ساڵی 2021 بەخشیە بەرهەڵستکاری روسی ئەلکێس نافلانی کە لە ئێستا دا لە روسیا زیندانەئەمەو دەڤید ساسۆلی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ستایشی ڕۆڵی ناڤلینی کرد لە دژی گەندەڵی و بیرو ڕاکانی دژ بە دەسەڵاتی پۆتین و......
سیلایدگشتی

ئیتڵاعات بەساڵاچوویەکی کورد دەستگیر دەکات

KDC
کوردێکی بە ساڵاچووی خەڵکی شنۆ، دوای بانگکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی نادیارە. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2021، هاووڵاتییەکی خەڵکی بابخاڵاوێی شنۆ، بە ناوی عەبدوڵڵا شادابی تەمەن 66 ساڵ، دوای بانگکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستگیر دەکرێت.......
سیلایدگشتی

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی نائاسایی لە بارەی کۆریایی باکوور سازدەکات

KDC
سۆران حەسەن…وابڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی کۆریای باکوور بکرێت ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ کۆریایی باکوور جۆرە موشەکێکی ژێر دەریایی ماوەدرێژی بالیستی بە سەرکەوتوی تاقیکردەوەکۆبوونەوەکە لە سەر دوایی هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا کە بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە بکرێت سەرچاوە دبلۆماسییەکان باسی ئەوەدەکەن کە پاریسیش......
سیلایدگشتی

ئیسرائیل 1,5 ملیار دۆلار بۆ ئامانجگرتنی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران دابین دەکات

KDC
ڕاپۆرتەکان باس لە بودجەی 1,5 ملیار بۆ بە ئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکەن. ئاژانسی هەواڵی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، بڵاویکردەوە، کە حکوومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ تەرخانکردنی بودجەیەکی 5 ملیاری دۆلاری، بەشێوەیەک کە (نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار) بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی سوپا بێت، بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.......
سیلایدگشتی

سەرۆکی هەرێم بۆ ئەم پرسە بانگهێشتی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان دەکات

KDC
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی نێوان شاندی پارتی و حیزبی شیوعی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکرای کرد، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە ساییەکانی کوردستان دەکات. فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ حیزبی شیوعی کوردستان، رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم، بانگهێشتی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی......
سیلایدگشتی

سیستانی هاتە سەرخەت

KDC
سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان ئاشکرایان کرد، کە محەمەد رەزا سیستانی کوڕە گەورەی مەرجەعی باڵای شیعە، لەسەر هێڵە بۆ بەرگرتن لە ئەگەری پێکدادانی هێزە شیعەکان و بارودۆخی سیاسی و، ئەمنی عێراقیش چاوەڕوانی كۆبوونەوەیەكی لایەنە ناكۆكەكان دەكات لە شاری نەجەف. ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021، چاپی لەندەنی ڕۆژنامەی ئەلعەرەب و شەرقولئەوسەت، نووسیویانە،......
سیلایدگشتی

لەبەر ئەم هۆکارە ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەی گفتوگۆکانی مۆسکۆ لەسەر ئەفغانستان ناکات

KDC
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەهۆی هۆکاری لۆجیستییەوە بەشداری گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئەفغانستان ناکات، کە لەلایەن ڕووسیاوە ڕێکخراوە و وابڕیارە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت، بەڵام دەکرێت لە داهاتوودا بەشداری بکات. هەفتەی ڕابردوو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتن، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە مۆسکۆ میوانداری کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئەفغانستان دەکات و، بەرپرسانی......
سیلایدگشتی

وێڕای نەبوونی بەڵگە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەر هونەرمەد هۆزا جانێ درا

KDC
بە بیانوی ئەندامێتی لە رێكخستن و بانگەشە و هاوكاری پەكەكە، هونەرمەندی باكووری كوردستان هۆزان جانێ بڕیاری سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەركرا. دانیشتنی دادگاییكردنی هۆزان جانێ لە سێیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەدرنە ئەنجامدرا و، هۆزان جانێ بەشداری لە دانیشتنی دادگادا نەكرد و پارێزەرەكانی ئامادە بوون. داواكاری گشتی دۆسییەكەی......