KDC

Category : گشتی

سیلایدگشتی

کونسوڵی نوێی گشتی بەریتانیا: کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان دەکەم

KDC
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستانده‌ستبه‌كاربوو و، لە راگەیەندراوێکیشیدا دەڵێ، بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کار دەکەم. ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 3 ى 7 ى 2021 ، مێلانی سمارتوه‌ک کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار بوو، هەر به ‌بۆنه‌یده‌ستبه‌كاربوونییەوە لە پۆستەکەیدا، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، کە تێیدا هاتووە، خۆشحاڵە کە ئەمڕۆ پلەی بەرزکراوەتەوە بۆکونسوڵی گشتی بەوەکالەت، پاڵپشت بە دوو ساڵکارکردنی وەک جێگری کونسوڵی گشتی لەکوردستان، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە کار دەکات بۆ بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندینێوان بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان....
سیلایدگشتی

دوو هاووڵاتی کورد لە سێدارەدران

KDC
سزای لە سێدارەدانی دوو بەندكراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەندیخانەی ئورمییە جێبەجێ كرا.ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3-7-2021، سزای لە سێدارەدانی دوو بەندكراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوەكانی (شەهریار ئەمیری) خەڵكی شنۆ و، (ناسر ئازموودە) خەڵكی ئورمییە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمییە جێبەجێ كرا. هەنگاو ئاشكراشیكردووە،......
سیلایدگشتی

ئەمەریکا وەڵامی هێرشی میلیشیاکان دەداتەوە

KDC
به‌رپرسێكی ئه‌مەریكی دەڵێ‌، جۆبایدن بڕیاریداوه‌ سیاسه‌تی چاوپۆشی له‌گه‌ڵ ئێران په‌یڕه‌و نا‌كات و وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە له‌ عێراق ده‌داته‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مەریكییه‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، له ‌سه‌رزاری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه،‌ كه‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌مەریكییه‌كان به‌بێ سزا نابێت و، له‌ رێگای كه‌ناڵه‌......
سیلایدگشتی

ئەمریکا بنکەی ئاسمانی باگرام رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان ده‌كاته‌وه

KDC
قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی دێت، لەو میانه‌شدا ئەو هێزانە ژمارەیەکی زۆر خاڵی سەربازییان رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان کردووەتەوە. دوو بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکریت بە ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس-یان راگەیاندووە هێزەکانیان بنکەی ئاسمانی باگرام-یان رادەستی ئاسایشی نیشتیمانی ئەفغانستان و هێزەکانی بەرگریی ئەو وڵاتە کردووە، ئەمڕۆش هێزەکانی ئەمریکا......
سیلایدگشتی

یەکەیەکی حیسابی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت

KDC
جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دامەزراندنی یەکەیەکی حیسابی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت. لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی......
سیلایدگشتی

رامسفڵێد له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

KDC
دۆناڵد رامسفێڵد، دیارترین سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا كۆچی دواییكرد دۆناڵد هنری رامسفێڵد، بەناو بانگترین و دیارترین سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا كۆچی دواییكرد. میدیاکانی ئەمریکا، لەزاری خێزانەكەیەوە بڵاو یانكردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد هنری رامسفێڵد وەزیری پێشوتری بەرگری ئەمریکا لەسەردەمی کابینەکەی جۆرج بۆشی کوڕ كۆچی دوایكردووە. خێزانەکەی رامسفێڵد،ئەوەشیان بەمیدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاندوە، زانیاری زیاتر لەبارەی چۆنیەتی......
سیلایدگشتی

جۆ بایدن: فەرمانم کرد بە وەشاندنی گورز لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران

KDC
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی رۆڤین ریڤلین، لە کۆشکی سپی گوتی، لە ماوەی دەسەڵاتی مندا ئێران بە هیچ شێوەیەک چەکی ناوکی بەدەست ناهێنێت. بایدن، جەختی کردەوە کە پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر ئیسرائیل پتەوە و، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل لەپێناو بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە. دەربارەی......
گشتی

ئێران هاووڵاتییه‌كی كوردی له‌ سێداره‌دا

KDC
 حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە کە لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان ئەو سزایە بە سەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.  رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 30 – 6 – 2021 ، سزای سێدارەی “محەمەد تاهیر سولەیمانی” تەمەن 65 ساڵ و خەڵکی گوندی “دزەی مەرگەوەر”......
سیلایدگشتی

كۆمسیۆن بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بڕیارێكی دەركرد

KDC
 باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وەك بەڕێوەبەری بنكە و وێستگەكانی دەنگدان دابمەزرێنێت. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “لە مانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و لە ئێستاشدا نزیكبوونەتەوە لە دیاری كردنی كارمەندانی سەر......
سیلایدگشتی

ئەمریکا هەزار سزای سەر ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە

KDC
كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، كە ئەمریكا بڕیاری داوە زیاتر لە هەزار سزای سەر وڵاتەكەی هەڵوەشێنێتەوە، كە یەكێك لە سزاكان پەیوەستن بوو بە فرۆشتنی نەوتەوە و شارەزایەكی كاروباری دراوەكان-یش دەڵێت: “كاریگەری لەسەر بەهای تمەن دەبێت و نرخەكەی بەرزدەبێتەوە”. میدیاكانی ئێران لە زاری مەحمود واعزی، سەرۆكی نووسینگەی ڕۆحانی بڵاویانكردەوە، كە ڕێككەوتن لەگەڵ......