KDC

Category : گشتی

چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

سویسرا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمکار دەکەن

Harmn
ئێوارەی دووشەممە 28.11.2022شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی خەڵاتی ڕێزلێنان ،کەلەلایەن شارەوانیRenens لە شاری لۆزان بۆ ڕێکخراوی کۆمکار لەو وڵاتە ڕێکخرابوو دەکەن شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ،کە پێک هاتبوون لە دکتۆر بابان ئەلیاسی جێگیری بەرپرسی ناوەند ،شۆڕش ئۆردۆگان بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان ،سۆران حەسەن بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەند بەشداریان لەو ڕێوڕەسمەدا......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ژنەکوردێک وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا

Harmn
گوڵاڵە شەرەفکەندی نوێنەری یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا. کۆنگرەی ئینترناسیۆناڵ سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ لە وڵاتی ئیسپانیا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە و، دەستەی یەکێتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لەو کۆنگرەیە بەشدارن. گوڵاڵە شەرەفکەندی کادری یەکێتی ژنان، کە لە کاندیدەکانی ئەم کۆنگرەیە بوو، وەک جێگری سکرتێری ژنانی......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵهه‌واڵ به‌ وێنه‌

سوید : کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی فیراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

Harmn
نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری کۆنگرەی سێیەمی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سویدی کرد . ڕۆژی شەممە 26.11.2022 لە شاری ڤێستەر ڕۆسی سوید و، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمەڵە کوردییەکان و کەسایەتییە کوردستانییەکان، کۆنگرەی سێیەمی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سوید بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەلام کوردە وەک نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵهه‌واڵ به‌ وێنه‌

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنا کوردی لەسویسرا دەکەن

Harmn
ڕۆژی یەک شەممە شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کە پێک هاتبوون لە : سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەند ،سۆران حەسەن بەرپرسی ڕاگەیاندن و شۆڕش ئەردۆگان بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان بەشداری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنا کوردی لە سویسرا یان کرد لەمەراسیمی ڕاگەیاندنەکەدا کە چەندین کۆمەڵەو ڕێکخراو و لایەنەکان بانگهێشت کرابوون ،سەرەتا وەستانی خولەکێک بۆ......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

کۆنفدراسیۆنی ڕوەندی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی فدراسیۆن ،ناوەندەکان و کۆمەڵەکان کۆبووە

Harmn
کۆمیتەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی فیدراسیۆن ،ناوەند و کۆمەڵەکان گفتوگۆیان لەسەر کارو چالاکییەکانی خۆیان کرد ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 17.11.2022بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێی پرۆگرامی ZOOM کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی پەیوەندییەکانی زۆربەی فیدراسیۆن ،ناوەند و کۆمەڵکان کۆبوونەوەیەکی گشتیان ڕێکخست کۆبوونەوەکە بەمەبەستی ئاگادار بوون......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

Harmn
‏ ‏‎بە ئامادە بوونی دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکانی ئەڵمانیا ، بەمەبەستی یەکخستنی تواناکان و باشتربەڕێوەچوونی کارەکانیان کۆبوونەوە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا لەسەرەتاوە لەگەڵ پرۆژەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بونیان هەبووە ڕۆژی دووشەممە 14.11.2022بەشێوەی ئۆنلاین لەڕێ پرۆگرامی ZOOM بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن و......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

هەولێر: تاهیر هەورامی لەگەڵ کلارا ئەمین و هەڤاڵ ئدریس کۆبووەوە

Harmn
ئەمڕۆ چوارشەممە١٦ی١١ی٢٠٢٢ تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لەبارەگای بارزانی بەئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی لەهەرێمی کوردستان ،پێشوازی لە خاتوو کلارا ئەمین ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کاری رێکخراوەکان و هەڤال ئیدرس ئەندامی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە کرد . لە کۆبونەوەیەکی......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکات

Harmn
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بروسکەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن بەبۆنەی بەستنی چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بروسکەی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرجەم کادر و ئەندامانی ئەو حزبە دەکەن، هیواخوازیشن دەرئەنجامەکانی کۆنگرە وەک هەمیشە لە خزمەت دۆزی رەوای گەلی کوردستاندا بێت. دەقی بروسکەکە: پارتی دیموکراتی كوردستان، وەک......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

بەریتانیا: کوردستانیان لە پاڵەوانییەتی kickboxing پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە

Harmn
لەپاڵەوانییەتی kickboxing ,کەلە وڵاتی بەریتانیا لە ماوەی سێ ڕۆژ لە 31 مانگی 10و1،2مانگی 11 بەبەشداری 600یاریزان لە سەرتاسەری جیهان بەڕێوەچوو ڕەوەندی کوردستنیانیش بە دوو یاریزانی بەتوانا بە ناوەکانی ، بەهزاد خۆشناو لە کێشی 70کلیۆ و لە شاری ویلز ،و هاودین سالاح لەکێشی 57کیلۆگرام لە یاری لە شاری بریستاتین بەشدارییان کرد......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

میونشن: ڕەوەندی کوردستانیان بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

Harmn
ڕەوەندی کوردستانیان لە شاری میونشن بەشداری گردبوونەوەی پشگیری خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکەن ڕۆژی یەک شەممە لە شاری میونشن کوردستانیان بەشداری گردبوونەوەیەکی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد ،خاتوو ڤانیسا ڕەشید کە ئەندامی کۆمیتەی گشتی ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامی شارەوانی میونشنە لەسەر لیستی پارتی سەوزی ئەڵمانی بە زمانی ئەڵمانی وتەیەکی پێشکەش......