KDC

Category : هه‌واڵ

چالاكیسیلایدهه‌واڵ

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا لە شاری جنێف کۆبوونەوە

Harmn
دوێنێ دووشەممە, ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەمەبەستی چەند کاروبارێکی ئیداری و گفتگۆ لەبارەی لیژنەکانی لۆبی و یادوەریەکان کۆبوونەوە. کبوونەوەی ناوەند بە ئامادەبوونی سەیران کاکەوڵا، ئایدن ڕۆنی، کاردۆ سەرباز و بابان ئەلیاسی، بەمەبەستی ڕێوشوێنی ئیداری و کاروباری ناوەند و دەستبەکاربوونی لیژنەکانی لۆبی و یادەوەرییەکان، کۆبوونەوە، هاوکات بۆ خۆسازدان لەبارەی کاراکردنی کارەکانیش گفتوگۆیان......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد

Harmn
شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی یابان، بە سەرۆکایەتی عەبدولباقی فارس بەشداری پرسەی شێخ خەلیفە کوڕی زاید ئالنەهیان سەرۆکی وڵاتی ئیمارات کرد. شاندەکە پرسە و سەرخۆشی بەناوی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەشی باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد و، لە یادشتێکدا بەو......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلایدهه‌واڵ

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی خولێکی فێربونی زمانی کوردی دەکەنەوە

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی لە شاری بۆترۆپ دەستیان بە خولی زمانی کوردی بە دیالێکتی کرمانجی سەروو کردووە لە رێککەوتی 22.05.2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی، خولێکی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی کردووتەوە، کە تێیدا ڕۆژانی یەکشەممە لە کاتژمێر......
سیلایدهه‌واڵ

تورکیا بەپشتیوانی نێودەوڵەتی بەنیازە ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژئاوایی سوریا نیشتەجێ بکات

Harmn
تورکیا بە پشتیوانی نێودەوڵەتی بەنیازە ئاوارە سورییەکان بە دروستکردنی چەندین کۆمەڵگە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، کە بە ناوچەی ئارام ناوی دەبات نیشتەجێ بکات. ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا، بە نیازە 3,5 ملیۆن ئاوارەی سوریا بە زۆر بگەڕێنێتەوە بۆ سوریا، ئەوەش بە پشتیوانی نێودەوڵەتی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بە دروستکردنی......
سیلایدهه‌واڵ

لەنێوان سنووری فەڕەنسا و ئیتالیا ڕێگری لە کۆچبەران دەکرێت

KDC
لەلایەن بەرپرسێکی فەرەنسییەوە، هۆڵێکی بچووکی ئاشکرا کراوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرەنساوە لەسەر خاکی ئیتالیا دانراوە، لەو سنوورەوەی کە بەزۆری کۆچبەران لێی دەپەڕنەوە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا کە پێش چوونە ناو خاکی فەرەنسا ڕێگری لە کۆچبەران بکەن و، چەند کاتژمێرێک پێش ڕادەستکردنیان بە دەسەڵاتدارانی ئیتالی لە ژوورەکەدا دایان بنێن، ڕێکخراوە مرۆییەکان ئەو ڕێوشوێنانە......
سیلایدهه‌واڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارە زۆرە ملێیەکانی جیهان لە 100 ملیۆن کەس تێدەپەڕێت

KDC
بەهۆی جەنگی ڕوسیا لە ئۆکراینا، بۆ یەکەم جار ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە، کە زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە جیهاندا ئاوارە بوون. کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، ئەمڕۆ دووشەممە (23ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە سەرتاسەری جیهاندا ئاوارە بوون،......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا کۆبوونەوە

Harmn
ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لە بەریتانیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری لەندەن و بە بەشدارای ئەندامانی هەرچوار پارچە بەست. لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پێشنیار و بۆچوون و پلانی خزمەتکردن لە هەموو بوارەکان بووە بەرنامەی کاروچالاکی داهاتوو، ئەوەش لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی کوردانی دانیشتووی بەریتانیا....
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

ئەڵمانیا: دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەناوی یاسایەک نامرۆڤایەتیە

Harmn
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەژێر یاسایەکدا بەردەوامە و، فرانک ڕیچتەر سیاسەتمەداری هەرێمی ساکسۆنی ئەڵمانی، کارەکە بە نامرۆڤانە وێنا دەکات. فرانک لەڕێی ماڵپەڕێکەوە دەستیکرد بە گەیاندنی دەنگی دیپۆرتکراوەکان، هاوکات ئەوەی پێباشە، ئەو کەسانە دیپۆرت بکرێنەوە، کە مەترسیانبۆ کۆمەڵگای ئەڵمانیا هەیە. لە ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی خێرا، یا (بروسکە)هەیە، لێدان لە دەرگای پەنابەران لە نیوەشەودا، یا......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

بەدەیان وڵات و ڕێکخراو بەڵێنی پارێزگاری و باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەدەن 

KDC
دەیان وڵات و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەڵێنی باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەکەن دوای چوارساڵ لە پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی کۆچی جیهانی، دەیان وڵات و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەڵێنی پارێزگاری و باشتکردنی ژیانی کۆچبەرانیان دوپات دەکەنەوە. بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە بەبۆنەی چوارەم ساڵی پەسەنکردنی ڕێککەوتننامەکە، هەرچەندە پێشکەوتنێکی زۆر کەم لەو بەڵێنانە هاتۆتە دی، بەڵام پەیمانیاندا......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید لە مزگەوتەکان توڕەیە و یاساکان توندتر دەکەن 

KDC
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید، ئاندیش یگمان، ناڕەزایی خۆی لەم زگەوتەکانی ئەو وڵاتە دەرببڕیت و، داوا دەکات لە کاتی پرۆسەی مارەبڕینی هاوسەران پابەندی یاساکانی سوید بن. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئێکسپرێسن، وەزیر رایگەیاند، ئەو شێوە مارەبڕینەی هاوسەران، کە لە مزگەوتەکاندا ئەنجام دەدرێن، دەبێتە هۆی ئەوەی کە مافی هاوسەرگیری خراپ بێت. ئەو......