KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئیسرائیل لازقییەی موشەک باران کرد

Harmn
ئاژانسی دەنگوباسی سوریا بڵاوکردەوە، کە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە دەریاوە موشەکبارانی کەنارەکانی لازقییە کردووە و، زەرەروزیانێکی زۆری ماددی بە گۆڕەپانی سەرەکی کۆنتینەکان گەیاندووە، وەک لە تەلەفزیۆنی سوریا بڵاوکراوەتەوە، ئاگرێکی زۆر ناوچەکەی تەنیووە.بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی سوریا (سانا)، هێرشەکەی ئیسرائیل لە کاژمێر سێی ڕۆژی سێشەممە کە بە دووەم هێرشی ئیسرائیل......
سیلایدهه‌واڵ

پیاوێک بەهۆی ساختەکاری و وەرگرتنی چەندین ملیۆن کرۆنی سویدی سزادەدرێت

Harmn
کەسێکی تەمەن 68 ساڵ بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ناتوانێت کەوچکێک بەرزکاتەوە و پاش چەند ساڵێ لە وەرگرتنی زیاتر لە 17 ملیۆن کرۆن لە سندوقی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ئاشکرابوو و سزا درا.  دادگایەکی ستۆکهۆڵم بە تاوانی ساختەکاریی گەورە، سزای چەندین ساڵ زیندانی بۆ پیاوەکە و ژنەکەی و سێ کوڕەکەی و یارمەتیدەرانی دەرکرد.......
سیلایدهه‌واڵ

نرخی یاریزانەکان لە 2021 دا

Harmn
  نرخی یاریزانەکان لە ٢٠٢١ دا ئەو یاریزانانەی نرخی گواستنەوەیان زۆرترین ڕێژە کەمیکردووە:   1. سادیۆ مانێ (80 ملیۆن یورۆ – 40 ملیۆن کەمیکردووە)  2. لیۆنێل مێسی (60 ملیۆن – 40 ملیۆن کەمیکردووە) 3. فیلیپی کۆتینیۆ (20 ملیۆن – 40 ملیۆن کەمیکردووە) 4. نێیمار دا سیلڤا (90 ملیۆن – 38 ملیۆن کەمیکردووە) 5. سائول نیگوێز......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

چوارچێوەی هەماهەنگی ئێراق دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت،پشتیوانی حەشدی شەعبی دەکەن

Harmn
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێراق، دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ چارەکردنی قەیرانی گەمارۆی سیاسی و دەستپێکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن راگەیاند.دەستپێشخەرییەکە داوای پاراستنی حەشدی شەعبی و بەرزکردنەوەی توانا و دامەزراوەیی و تەواوکردنی بیناکانی بەپێی یاسا دەکات و، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی توانای جەنگی هێزە چەکدارەکان.جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی مافێکی مسۆگەرە بۆ ئەو هێزانەی،......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێراق:ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵناوەشێندرێتەوە

Harmn
 دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق ئەنجامدا و، رایانگەیاند ئەنجامەکان هەڵناوەشێندرێنەوە و، سەرجەم ئەو سکاڵایانەش لەوبارەیەوە پیشکەشکرابوون، رەتکرانەوە. عێراق لە 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەنجامدا و، جیاوازی لەسەر ئەنجامەکانی بەردەوامە، بە تایبەتی لە لایەن فراکسیۆنە چەکدارەکانەوە، کە تووشی شکستێکی سەخت......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

هەشتەمین خولی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران

Harmn
هەشتەمین خولی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران، کە لە دوای ئەمڕۆوە دەست پێدەکات، ئەو وڵاتە جەخت لەسەر ئەو دڵنیاییانە دەکاتەوە، کە واشنتن جارێکی دیکە نەکشێتەوە و سزاکانی سەر تارانیش هەڵگرێت.  ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، کە کارنامەکە مەسەلەی گەرەنتی و سەلماندنی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکایە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنەکە، گرینگترین......
سیلایدهه‌واڵ

ئیسرائیل تاقیکردنەوە لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسین دژ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

Harmn
ئەمڕۆ دووشمە نەخۆشخانەی گەورەی ئیسرائیل، تاقیکردنەوە لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆڤید 19لەسەر 150 کارمەندی نەخۆشخانەکان دەکات، ئەوەش بە مەبەستی ئاستی کاریگەری و کاردانەوە لاوەکییەکانی.پێشتر ناوەندی پزیشکی شیبا لە شاری تەل ئەبیب، ئاشکرای کردبوو کە ژەمە چوارەمی ڤاکسین دژ بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەری باشی هەیە، کە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کشانەوەی تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی لە ئێراق ڕاگەیاند

Harmn
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی داعش، ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای مانگی دوازدەوە، تەواوی هێزە شەڕکەرەکانیان لە ئێراق کشاندووەتەوە. کشانەوەی پێش وادەی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێشکەوتنەی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان و هێزە ئێراقییەکان بۆ لە نێوبردنی ڕێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی داعش بە دەستیهێناوە،مانەوەی بەشێک لە......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەئاستی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران هەیە

Harmn
سۆران حەسەن ..ڕاپۆرتە ئەورپیەکان باس لە دوبارە هەڵکشانی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا دەکەن بەتایبەت لە نۆمانگی سەرەتایی ساڵ ،ئەمەش پاش ئەوەی پارساڵ بەهۆی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە دابەزین کردبوو،کەبەپێی دواین ئامار کەلە 25.12.2021 بڵاوکراوەتەوە ،ئەڵمانیا یەکەم وڵاتی ئەورپایە لە داواکاری پەنابەری بۆ ساڵی2021بەپێی ڕۆژنامەی گرووپی فونکە بۆ ڕاگەیاندن لە......
سیلایدهه‌واڵ

یاریەکانی ئەمڕۆ

Harmn
خولی ئینگلیزیلیفەرپوڵ _ لیدز یۆنایتد کاتژمێر ٣:٣٠ووڵفرهامبتۆن _ واتفۆرد کاتژمێر ٣:٣٠مانجستەرسیتی _ لیستەرسیتی کاتژمێر ٦تۆتنهام _ کریستاڵ پاڵاس کاتژمێر ٦وێستهام یۆنایتد _ ساوسهامتۆن کاتژمێر ٦نۆریتش سیتی _ ئەرسناڵ کاتژمێر ٦بێرنلی _ ئیفەرتۆن کاتژمێر ٦ئەستۆن ڤێلا _ چێڵسی کاتژمێر ٨:٣٠برایتۆن _ برینتفۆرد کاتژمێر ١١خولی عێراقیهەولێر _ قاسم کاتژمێر ٢ڕومادی _ دهۆک......