KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

سووریا پارە لەو سوورییانەی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە دەسێنێت کە خزمەتی سەربازییان نەکردووە

KDC
ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی سوید تیشکی خستە سەر کێشەی سووریەکانی دانیشتووی وڵاتەکەی و وڵاتانی دیکە، لە پێدانی پارەی بەرانبەر ئەنجام نەدانی خزمەتی سەربازی لە سووریا. ئێس ڤی تی لە راپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، کە دەرماڵەی خزمەتگوزاری نزیکەی 70 هەزار کرۆن کێشەی سەرەکی سەدان هەزار پیاوی سووریایە، کە لە دەرەوەی سووریا دەژین، هاوکات حکوومەتی سووریا......
سیلایدهه‌واڵ

ئێران ناوی قاسم سلێمانی لەسەر هەندێ شوێنە گشتییەکانی سنە دادەنێت

KDC
لە پیلانێکی نوێی ڕژێمی ئێران و لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی شورای شار و گوندەکان، شارەوانی سنە داوای لە شوراکان کردووە، کە ناوی شوێنە گشتییەکانی سنە بە ناوی قاسم سلێمانی و ناوە دیارەکانی سەر بە ڕژێم بکرێن. بۆ نموونە شوێنەکانی وەک: زانینگەی وێژەیی، “زانکۆی ئازادی شەهرەک” و، “بڵواری گریاشان” بەڕیز......
سیلایدهه‌واڵ

ئەکتەرێکی ئەمەریکی بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی فیلمەکەی دەکوژێت و دەرهێنەرەکەیشی بریندار دەکات

KDC
پۆلیسی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، کە ئەکتەر ئەلێک بالدوین، ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا لە نزیک شاری سانتافەی پایتەختی ویلایەتی نیومەکسیک بە چەکێک تەقە دەکات و لە ئاکامدا، فۆتۆگرافەری فیلمەکەی کوشت و کەسێکی دیکەی بریندار کردووە. لە بەیاننامەیەکدا پۆلیس دەڵێت: بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی هالیانا هوتچینس و دەرهێنەری جۆیل سوزا، تەقەیان......
سیلایدهه‌واڵ

شاژن ئیلیزابێس دوای شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ قەڵای ویندسۆر دەگەڕێتەوە

KDC
شاژن ئیلیزابێسی دووەم، شەوێکی لە نەخۆشخانە بەسەربرد و، کۆشکی باکینگهام بە “تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان” وێنای کرد، بەڵام دوێنێ (پێنج شەممە) بە تەندرووستییەکی باشەوە گەڕایەوە بۆ قەڵای ویندسۆر. شاژنی بەریتانیای تەمەن 95 ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە گەشتێکی فەرمیی بۆ ئیرلەندای باکوور هەڵوەشاندەوە، لەگەڵ کۆشکەکەدا گوتی تیمە پزیشکییەکەی ئامۆژگاریان کردووە، کە پشوو بدات و،......
سیلایدهه‌واڵ

تەرمی هاوڕێکەی لە دارستانێکی باکووری سوید فڕێدا و پەیامێکی سەرەخۆشی بە جێهێشت

KDC
دادگاییکردنی پیاوێک کە تەرمی هاوژوورەکەی لە دارستانێکی باکووری وڵاتی سوید فڕێدا لە جیاتی ئەوەی یارمەتی بدات، ئەمڕۆ دەستی پێکرد و پیاوەکە بە “مامەڵەی نەگونجاو لەگەڵ مردووەکان”، تاوانبار کرا. چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ پاییزی 2019، کە تۆمەتبارەکە لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە ئوتۆمبێلێکدا بوو لەگەڵ سێ کەسدا، لە ناکاو هاوڕێیەک بەهۆی زیادەڕۆیی......
سیلایدهه‌واڵ

بەرپرسێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC
وەزیری نێوخۆی عێراق، دەستگیركردنی سەركردەیەكی دەركەوتووی ڕێكخراوی داعشی ڕاگەیاند و، بەوەش توانیویانە گورزێکی گەورە لە داعش بدەن. بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن عوسمان غانمی وەزیری نێوخۆی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، پیرۆزبایی لە نەبەردییەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكانی سەر بە وەزارەتی نێوخۆ لە بەرانبەر ئەو هەوڵە گەورانەی دەیخەنەگەر بۆ......
سیلایدهه‌واڵ

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC
دایکێکی خەڵکی ڕامهورمزی سەر بە پارێزگای خوزستان، دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو کوڕەکەی، جەڵتە لێیداوە و گیانی لە دەست دا، دواتر ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان درووست بووە و، چەند کەس بریندار بوون و چەندین کەسی دیکەش دەستگیرکراون. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە......
سیلایدهه‌واڵ

لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئەسەد چەندین کەس دەبنە قوربانی

KDC
لە ئاکامی پەلامارێکی رژێمی ئەسەد بۆ سەر بازاڕێکی ئه‌ریحای سەر به‌ پارێزگای ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سووریا، 10 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و 35ی دیكه‌ش برینداربوون. هێزەکانی رژێم، کە پێكهاتوون‌ له‌ سوپای رژێمی ئەسەد و گرووپە بیانییەکانی پشتیوانی ئێران، تۆپبارانی بازاڕێكی شاری ئەریحای گونده‌واری باشووری پارێزگای ئیدلب کرد و، لە ئەنجامدا و......
سیلایدهه‌واڵ

زەمین لەرزەیەک بە گوڕی 4،1 پلە، دەریای ئیجە دەھەژێنێت

KDC
بەپێی زانیارییەک کە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، زەمین لەرزەکە کاتژمێر 5:44 خولەک بە کاتی نێوخۆی تورکیا لە کەناراوەکانی باکووری خۆرھەڵاتی دوورگەی کریت روویداوە. ئاماژە بەوەش کراوە، کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر لە ژێر ئاستی رووی دەریا و بە دووری 200 کیلۆمەتر، لە قەزای......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆکی بەرازیل تۆمەتبارە بە گیان لە دەستدانی دەیان هەزار هاووڵاتی وڵاتەکەی

KDC
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پیرانی بەرازیل، سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردنی حكوومەتی وڵاتەكەی لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنا سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەیەك دەكات، کە تێیدا بەرپرسیارێتی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار تووشبووی پەتاكە خراوەتە ئەستۆی سەرۆكی بەرازیل. سیناتۆر رینان كالیروس، لە لێكۆڵینەوەكەدا كە لە 1200 لاپەڕە پێكهاتووە، ئەوەی خستووەتەڕوو، هەڵەكانی حكوومەتەكەی جایێر بۆلسۆنارۆ سەرۆكی بەرازیل، بوونەتە هۆی مردنی......