KDC

Category : هونه‌ری

هونه‌ری

خانمە هونەرمەندێکی کورد خەڵاتی وۆمێکسی ئەڵمانیای پێ دەبەخشرێت

KDC
خانمە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد ئاینوور دۆغان، بەیه‌كێ له‌ باشترین گۆرانیبێژه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردرا وخه‌ڵاتی وۆمێکسی پێ به‌خشرا. وۆمێکس (World Music Expo ) پێشانگەی موزیکیجیهانی، کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی وگەشەپێدانی موزیکی گەلان، سەنتەرەکەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە، هەموو ساڵێ لە مانگی ئۆگەستدائەم خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین موزیسیان و گۆرانیبێژ،ئەمساڵ  خەڵاتەکەیان بەخشییە خانمە گۆرانیبێژ وهونەرمەندی کورد، ئاینوور دۆغان. دەستەی بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی وۆمێکس رایانگەیاند، ئەمخەڵاتە بۆ ئەمساڵ بەخشرایە ئاینوور دۆغان، لە پێناوهەوڵ و خه‌باته‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌ پێشخستنی هونه‌ریگه‌له‌كه‌ی و زیندووهێشتنه‌وه‌ی كولتووری گه‌لی كورد وه‌كگه‌لێكی دێرینی جیهان. ئاینوور دۆغان له ‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كەیدا،‌ ئاماژه‌یبەوەدا، كه‌ موزیک كلیلی دۆزینه‌وه‌ی کولتووری گه‌لانه‌، به‌ تایبه‌ت کولتووری ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یانده‌درێت، هونه‌ر و کولتووری جیاواز، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یئێمه‌ گه‌لی له‌ یه‌كتر جیاوازین، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌مووگۆرانی و نۆت و ئاوازه‌كانی موزیکی هه‌ر گه‌لێکیجیهان، به‌شێکە له‌ کەلەپووری مرۆڤایه‌تی. هەروەها ئاینوور دۆغان ئەوەشی خستەڕوو، کەشه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی موزیک و کولتووریگه‌لێكی گه‌وره‌ی وەک کورد ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدەبەخشرێت و، تا ئێستا...
هونه‌ری

ژنە دەرهێنەرێکی کورد، کورتە فیلمەکەی دەگاتە فیستیڤاڵی ویلیامێری ئیتالیا

KDC
ژنە دەرهێنەرێکی کورد، کورتە فیلمەکەی دەگاتە فیستیڤاڵی ویلیامێری ئیتالیا کورتەفیلمی کارنیکا، لە نووسین و دەرهێنانی ژنەدەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ، بەشداری لە فیستیڤاڵی فیلمی ویلیامێیری ئیتالیا دەکات. کورتەفیلمی کارنیکا، لە نووسین و دەرهێنانی مریەم سەمەدی، سینەماکاری کوردی خەڵکی ورمێیە و، گەیشتە بیستەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ویلیامێری وڵاتی ئیتالیا، فیستیڤاڵەکە لە رۆژانی......
هونه‌ری

پێشانگای شێوەکاری هونەرمەندانی کەرکووك ساڵی ٢٠١١ .. لە هۆڵەند

KDC
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند… دوو جەمسەری ناکۆك و .. پێشانگایەك بەبێ ڕاگەیاندنی ناوخۆیی* ناوەندی شێوەکاری سەندیکای هونەرمەندان لەکەرکووك پتر لە (٧٠٠ ) ئەندامی هەن .. کەچی تەنها ١٨ هونەرمەند ئامادە بوون و کاری هونەریان هێنا * دەمێکە پێم باش بوو سەرەنجێک لە کارو چالاکی و تێڕوانین بۆ ئاستی هونەری شێوەکارانی......
هونه‌ری

ئاوڕێک لە ئەزموونی هونەریی هونەرمەند فایەق نوری سەعید “١٩٣٤ – ٢٠١٣” و تیشکێک بۆ سەر مۆنومێنتی هەڵەبجەوە

KDC
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند … ڤینۆس فایەق: مافی خۆیەتی باوکی رەحمەتیم ناوی بچێتە سەر مۆنومێنتی هەڵەبجە. کورتەیەک سەبارەت بە هونەرمەندی شێوەکار فایەق نورییەکێک لەو هونەرمەندە کەمانەی بواری شێوەکاری کورد مامۆستا و هونەرمەندی کۆچکردو، فایەق نوری سەعید، لەساڵی ١٩٣٤ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە. لە نیو سەدەی ڕابردوو کەسایەتییەکی ناسراو و......
سیلایدهونه‌ری

هونەرمەندێکی خەڵکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

KDC
ئەمڕۆ شەممە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، عومەر رەزا، لە شاری سلێمانی و لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بەهۆینەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد. عومەر رەزا، خاوەنی چەندین گۆرانییە و خزمەتێكیزۆری بە هونەری كوردی گەیاندووە، دوای ململانێ لەگەڵنەخۆشییەكەی گیانی لەدەستدا. عومەر رەزا، ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەكی چوارباخی شاریسلێمانی لە دایكبووە و یەكێ لەو گۆرانییانەی، كەناوبانگێكی زۆر پەیداكردووە، بە ناوی “هاتم هاتم” بووە.  بەرهەمە دیارەكانی عومەر رەزا، ئەمانەبوون: -١هاتم هاتم / لە ئاواز و هەڵبەستی / ع،ع، شەونم -٢ پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە / لە ئاواز و هەڵبەستی / ع،ع، شەونم -٣ لەیارەوە / ئاوازی / نەجاتی عەبدە…. هۆنراوەی / ئەحمەد هەردی -٤ گوڵاڵەی ژیان / ئاوازی / ولیەم یوحەننا -٥ یاری چاوكاڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی -٦ گۆرانی ئەڵێم وەك ساماڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی -٧ بۆتۆیە دڵ بۆتۆیە / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵسائیب ٨- تاكەی تاكەی / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵ سائیب ...
هونه‌ری

هەڤاڵ ئیبراهیم بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

KDC
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، هەڤاڵ ئیبراهیم نوێترین بەرهەمیبە ناوی پەنجەرا ژڤانا بڵاو کردەوە. هەڤاڵ ئیبراهیم لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی پەنجەراژڤانای بڵاوكرده‌وه‌، كە لە تێكستی غەریب قادرە و،ئاوازەكەی بە هاوبەشی هونەرمەند خۆی لەگەڵ غەریبقادر داندراوە، هەروەها لە لایەن فۆرمیوزیك ستۆدیۆكاری بەرهەمهێنانی كلیپەكەی بۆ كراوە. هەڤاڵ ئیبراهیم ساڵی 1980 لە شاری مووسڵلەدایكبووە و بە رەچەڵەك دهۆكییە، یەکێکە لە هونەرمەندەدیارەکانی کوردستان و، خاوەنی چەندین ئەلبووم وگۆرانی و كلیپی هونەرییە....
هونه‌ری

شێوەکاری کورد سەلاح حەمە ئەمین ئەزموونی ئابسراك لە نێو کاری فۆتۆگرافی دا

KDC
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندهونەرمەندی شێوەکاری کوردصلاح الدین محەمەد ئەمين ناسراو بە سەلاح حەمە ئەمین لەدایك بووی شاری کەرکووك لەساڵی ١٩٥٨ لەگەڕەکی بەگلەر ، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لەکەرکووك تەواو کردووە ، وە بەشدار بووە لە پێشانگەی هاوبەشی سەردەمی خوێندکاری ، وە بەشدار بووە لە پێشانگای هونەرمەندانی کەرکووک ساڵی ١٩٧٧ .من......
سیلایدهونه‌ری

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ

KDC
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردیی مۆسکۆ لە 21 تاوەکو 25ـی تەممووز لە سینەمای “کارۆ 11 ئۆکتۆبەر” بەبەشداریی 35 فیلم بەڕێوە چوو . لە تەواوی ئەو بەرھەمانەدا 15 فیلمی ماوەدرێژ و 20 بەڵگەفیلم و کورتە فیلم ھەبوون . فیلمەکان لە چوار وڵاتەوە بەرهەمهێنراون و بەژێرنووسی رووسی پێشکەشکران .ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە ،......
هونه‌ری

ناساندنی کلتوری کوردی

KDC
٭٭٭ ‌‌ شاگوڵ دڵشاد کورد کولتووری خۆی هه‌یه‌، که‌ به‌ یه‌کێك له‌ هه‌ره‌ کولتووره کۆنه‌کانی‌ جیهان داده‌ندرێت. ئه‌م کولتووره‌ش سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌‌ و گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌ له‌ لایه‌ن نه‌وه‌یه‌ك له‌ دوای یه‌که‌کانی که‌ له‌ کێو، دۆڵ و شاره‌ کوردییه‌کان ‌ده‌ژیان ناسینەوە و پێناسەی هەر میللەتێك بە كولتوورە دەوڵەمەندەكەیەتی. بە هۆی دەوڵەمەندی كولتووری......
سیلایدهونه‌ری

چەند وشەیەک بۆ مەرگ و لەدایکبوونی مامۆستا – حەسەن زیرەک

KDC
ھەڵۆ بەرزنجەیی :یەکەم  …حەسەن زیرەک»ئیمپراتۆری ھونەری گۆرانی کوردی .  لە 26.6.2021یادی تێپەڕبوونی 49 ساڵە بەسەر مەرگی ئیمپراتۆری گۆرانی کوردی مامۆستا « حەسەن زیرەک» دا  . بە خۆیی و دەنگی زوڵاڵ و شیرین و ڕۆحی بەرزەفڕی، لەسەر بەرزایی « ناڵەشکێنە» وە بەرانبەر بە شارە > …دڵفڕێنەکەی « بۆکان» ئێستالە باوەشی دایکی پیرۆزی نیشتماندایە لێرەوە، بە نیگایەکی فراوان و دڵێکی ئاسوودە و پڕ لە میھرەبانی و بە زەوق و خۆشییەکی بێ کۆتایی و خزمەتێکی بێ پایانەوە، > …تەماشای ھەمووان دەکات …ناڵەشکێنە» قیبلەی ھونەرمەند حەسەن زیرەک « > …!کێ ھەیە لە ئێمە قەرزاری ھونەری ئەم کەڵە ھونەرمەندە نەبێت؟ > ئەم بەیانییە بۆ ئەوەی پەرواز بم بۆ لای رۆحی بێگەردی و بتوانم تاجەگوڵینە نەمری بخەمە سەر گڵکۆکەی، لەگەڵ کازیوەدا > > دەستم کرد بە گوێگرتن لە دەنگە زوڵاڵ و ئەفسوناوییەکەی…. بەڕاستی مەستی دنیا خەیاڵ بووم، خەمەکەم کە ھێندەی بورجەکەی نێو سابڵاخبەرزە!، بە بادا دا…بەھاری کوردەواریم بە شاخ و داخ و دۆڵ و کانیاو و کیژی نێو مێرگوڵان و کراس ڕەش و ئامێنێ و ئامینێ و وەیگەوھەرێ و وەک قومری سەرباڵم مریەم بۆکانی و چەندین پارچە گەوھەر و ئەڵماسی تری بەھادار ھاتە …بەرچاو >> باوکم: کاتێ گوێی لە زیرەک دەگرت، دەیووت: با ھەرچی ئەوانی ترە! مەبەستی گۆرانیبێژەکانی ترە، خۆیان وەشاردن… « > > ….ناشبنە شاگری ئەم ئوستازە …»شەیدای گۆرانییەکانی دەچمە سەر ناڵەشکێنە و ھەوری لار بوو  ڕەوانی بێ نازت شاد حەسەن زیرەک، گەورە مامۆستای ھونەری کوردی… گەنجینەی خزمەتەکەت لە تەمەنێکی کورتدا بە > > چەندین ھەزاربەرھەمی ڕەسەنی کوردەواری ناوازە و بێ ھاوتا ،بۆ ھەرگیزاو و ھەرگیز کۆتایی نایەت و وشک ناکات…تۆ وەک …چیاکانی کوردستانسەرکەشی…وەک ئاوی ڕووبار و کانییەکان شیرینیت > نەمری و ھەرگیز نامریت…مردنی تۆ گرێدراوە بە مردنی کورد و ھونەرەکەیەوە…..سڵاو لە ڕۆحی پاک و خزمەتی دڵسۆزانە > …!!!و بێنیازت…گڵکۆت چراخان و گوڵزار و مێرگوڵانی نێرگز و ریحان بێت > بنوو ئارام بنوو، دوا وشەکانی سەر تەختی مەرگت ھێشتا لە گوێماندا دەزڕنگێتەوە… چارەنووسە تاڵ و دژوارەکەی تۆ خەتای > ….من و ئەونەبوو، ئەوە قەدەری تاکێکی کوردی نیشتمان داگیرکراو و دابەشکراو و بێبەش کراوە لە ژیان > …بنوو ئارام بنوو…..بەشی ئەو دنیاشت خزمەت پێشکەش کردووە و لە ھەگبەدا ھەس > > …..ھاوڕێیان: ئەم گۆرانییە ناوازەیەتان پێشکەش بێت :دووەم  …مامۆستا« حەسەن زیرەک» لەنێوان یادی 49 ساڵەی ڕۆژی مەرگ و 100 ساڵەی لەدایکبوون دا > ھاوڕێیانی، دوێنی یادی مەرگی پڕ لە ئازار و تراژیدیا ئامێزی مامۆستا« حەسەن زیرەک» مان کردەوە…دیارە نابێت ئەوەمان > …لە بیربچێ، ئیمساڵ 2021 ھاوکاتە لەگەڵ یادی 100 ساڵە ئەم گەورە ھونەرمەندە ئەفسانەییەی کورد دا بۆ ئەم دوو یادە زۆر تایبەتە، دەبوو لەسەرتاسەری کوردستان و ھەندەران چەندین کاری ھونەری گەورە ساز بکرا،بۆ ڕێزنان > لە ناو و مێژووو شکۆی ئەو تاقانە مامۆستای مامۆستاکانی ھونەری کوردی. دەبوو دەستە دەستە و پۆل پۆل خەڵک ڕیزیان بەستایە – پارەش بدەن بۆبەشداریان – بچنە سەر گڵکۆکەیی و تاجە گوڵینەی ڕێز و خۆشەویستی لەسەر دابنێنن. دەبوو بە پارەکەش …گۆڕەکەی بکرێتە مۆزەخانە ئەمانە ئەو ھەنگاوە سەرەتاییانەن کە مێژوومان و ژیانی تاکە ھەڵکەوتووەکانمان دەکەینەوە بە ئەرشیف و مێژوو و جێنزرگە و > مۆزەخانەیسەروەریی و زیندوویی نەتەوەکەمان.. ئەوەی «مۆزارت و بتھۆڤن و ئوم کەلسوم» و کێ و کێ کردوویانە، ھیچ لەوە …زیاتر نییە، کە زیرەککردووە، ئەگەر بەراوردی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە ویژدانەوە بۆ بکرێت بە واتای ئەوەی ئازاد بوایە و میللەتێکی خوێندەواری ھوشیاری ھەبووایە و نیشتمانەکەی بە ھەزاران زانکۆ و پەیمانگای – ھونەری ڕازاوە و دەوڵەمەند بوایە و تیپی ئۆکسترای زەبەلاحی لەپشت بوایە دەیان پرۆفیسۆر و دکتۆر و شارەزایانی ھونەری ھاوکاریبوونایە و دەوڵەت بە « سیاسەتی فەرھەنگی» پشتیوانی لێ بکردایە ، وەک لەو نموونە ئاماژە پێکراوانەدا دەیبینین، ئەوا ….- دەڵێمبەشانازییەوە زیرەک گەورەترە، داھێنەرترە من ھێندەی من ئاگادار بم، تەنیا ماڵپەڕی «ڕۆژھەڵات – بۆکان» بەرنامەیەکی ئامادە کردووە بۆ یادی 100 ساڵەی ئەو > ھونەرمەندە..ھەرکەسێک بیەوێ بە بابەتێک و بیرەوەرییەک بەشداری بکات، خزمەت بە ھونەری کوردی دەکات، گیانی ئەم …دەنگ و چریکە ئەفسوناوییە شاد دەکات...