KDC

Category : سیلاید

سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان :بەئامانجگرتنی هەولێر جگە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە ، زیانگەیاندنە بەئێستا و داهاتووی تەواوی عێراق

nusar1
لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێر ،بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا:زۆر به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات ، كه‌ دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده‌، به‌ بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به‌ ئامانجگرتهەروەها لە بەشێکی تری پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆکی حکومەت:هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

nusar1
لەبارەی هێرشەتیرۆریستیە موشکییەکەی سەر شاری هولێر بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک نوسیوییەتی «هولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت .ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر، بە توندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و ڕێنمایی دەزگا......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

وەزارەتی ناوخۆ :12موشەکی بالیستی لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی هەولێر کراوە

nusar1
بەرەبەیەنی ئەمڕۆ یەک شەممە بۆ جارێکی تر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیرۆرستانەوە ڕووبەڕووی هێرش موشەکی بووەوەبەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کورستان ،شەوی 12/13-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیلنشینەکانی......
سیلایدهه‌واڵ

چالاکوانێکی مافەکانی ژنان دەستگیردەکرێت

nusar1
یەکێ لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان، کە لە بواری ئەو کوشتنانەی کە بە پاساوی کڕینەوەی شەرەف ئەنجام دەدرێن، چالاکی دەکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە شاری یەزد دەستگیرکرا. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ هەینی، پەردیس ڕەبیعی تەمەن 23 ساڵ و خوێندکاری زیندەوەرزانی زانکۆی خاڕەزمی تاران،......
سیلایدهه‌واڵ

ئۆکرانیا :هێزەکانی ڕووسیا مزگەوتی ماریۆپۆلیان بۆردمان کرد

nusar1
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ڕووسیا مزگەوتێکیان لە شاری ماریۆپۆل لە بەندەری باشووری ئۆکرانیا بۆردومان کردووە، کە زیاتر لە 80 گەنج و منداڵی بە ڕەگەز تورک پەنایان بۆ بردووە. ئۆکرانیا ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد، کە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات لە ماریۆپۆل بچێتەدەرەوە، گەمارۆکانی سەدان هەزار کەسی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

کیلیچیدار ئۆغڵو بەڵێنی ئازادکردنی دەمیرتاش و کاڤالا دەدات

nusar1
کەمال کیلیکدار ئۆغڵو، ڕێبەری پارتی کۆماری تورکیا، پەیمانی دا زیندانیانی ویژدان ئازاد بکات، کاتێک حزبەکەی دێتە سەر دەستەڵات. کیلیچدارئۆغڵو لە میانەی دیدارێکیدا، رایگەیاند، ئەوان سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا و خوێندکارانی کۆلێژە سەربازییەکان و ڕۆژنامەنووسان و زیندانیانی دیکەی ویژدان ئازاد دەکەن، گەر هاتوو دەستەڵاتیان گرتە دەست. کیلیچدارئۆغڵو ڕوونی کردەوە، هاوسەرۆکی......
سیلایدهه‌واڵ

نەتەوەیەکگرتووەکان :نرخی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

nusar1
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا، کە نرخی خۆراک لە سەرتاسەری جیهاندا، بە هۆی شەڕی ئۆکرانیا لە سەدا 8 بۆ 20 بەرز دەبێتەوە. ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، (FAO) هۆشداری دا، کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە، دەکرێت نرخی خۆراک لە سەرتاسەری جیهاندا بەرزبێتەوە. لە ڕاپۆرتێکدا FAO، ڕایگەیاند، کە نرخی خۆراک لەوانەیە لەسەدا......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی قامیشلۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی قامیشلۆ، کە لەلایەن رژێمی بەعسی سوورییەوە ئەنجامدا، پەیامێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو کارەی رژێمی بەعسی سووری بەرانبەر کوردانی قامیشلۆ کردی هیچی کەمتر نەبووە لە ئەنفال و کیمیابارانی بەعسی عێراق، کە بەرانبەر بە کوردانی باشوور ئەنجامی داون. دەقی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت

nusar1
سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، داوایان کردووە کە تورکیا پابەند بێت بە سزاکانی سەر ڕووسیا، لە بەرانبەریشدا تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ رووسیا بپارێزێت. جێنیس ستۆلتێنبێرگ، بە کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیای راگەیاند، کۆبوونەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئانتالیای هەڵسەنگاندووە و، هاوکات تورکیا هاوپەیمانێکی گرینگ و سەرەکی ناتۆیە و، ناتۆ پێشبینی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

nusar1
ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا، بە گوتەی ئیگۆر کۆناشێنکۆڤی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری، هێزەکانی ڕووسیا تا ئێستا 3491 بنکەی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە. ئەمڕۆ شەممە، کۆناشێنکۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا، لە بەرەیەکی فراوان درێژە بە هێرشەکەیان بۆ سەر ئۆکرانیا دەدەن و زیانی گەورەیان بە ژێرخانی ئەو وڵاتە گەیاندووە. هێزەکانی ڕووسیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بە......
KDC

FREE
VIEW