KDC

Category : سیلاید

سیلاید

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی سیاسەتی پەنابەری فەڕەنسا دەکات

Harmn
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە بڵاوی کردەوە، سیاسەتی پەنابەری حکوومەتی فەرەنسای بە جیاکاری ناساندووە و لەگەڵیدا ئیدانەی کرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەو وڵاتە هۆشداری لە لێشاوی کۆچبەرانی ئەفغانی دا، لەکاتی هاتنە سەردەستەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، هاوکات پێشوازی لەو کەسانەش دەکات، کە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەڵاتوون. ئەمنستی......
سیلایدهه‌واڵ

بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە سورییەکان دەدرێت..دیمەشق ئارامە 

KDC
پارێزەر نادیە حاتەم بە ماڵپەڕ کۆمپیسی ڕاگەیاند، کە چەندین بڕیاری دیپۆرتکردنەوە لەلایەن بەشی کۆچبەرانی سویدەوە دژ بە پەنابەرانی سوریا دەرکراوە، بەو پێیەی دیمەشق ئارامە. پەنابەرێکی سوری بە ناوی خالید، نامەیەکی ئاڕاستەی ماڵپەڕەکە کردووە، کە تێیدا باسی لە ئازارەکانی خۆی و خێزانەکەی کردووە، چونکە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە دەزگای کۆچبەران وەرگرتووە و،......
سیلایدگشتی

توێژەرێکی ئەمەریکا: رۆژنامەنووسانی تورکیا متمانەیان بە حکوومەتەکەیان نییە 

KDC
ستیڤن کوک، توێژەری ئەمەریکایی دەڵێ ڕۆژنامەنووسانی تورکیا، باوەڕیان بە حکوومەتەکەیان نییە. کوک، گوتارێکی لە گۆڤاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکردەووەتەوە، کە تێیدا باس لە دۆخی ناڕەزایی تورکیا و سەرکوتکردنی گەلەکەی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە کردووە. ئەو توێژەرە ئەمەریکییە، لە گوتارەکەیدا ڕوونی کردووەتەوە، کە ڕۆژنامەنووسانی ئۆپۆزسیۆن لە تاراوگە، پۆستەکانیان ملیۆنان بۆچوونیان لە......
سیلایدگشتی

کۆبوونەوەی نێوان لاڤرۆڤ و کۆلیبا ئەنجام دەدرێت 

KDC
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ پێدەچێت لە ماوەی دوو هەفتەدا لەگەڵ دیمیترۆ کۆلیبا، هاوتا ئۆکرانییەکەی کۆببێتەوە، ئەمڕۆ تورکیاش رایگەیاند، میوانداریکردنی ئەو دوو لایەنە لە سەرەتای هەفتەیەی دابێت دەکرێت. مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: “ڕەنگە لە ئاستێکی بەرزتردا، بەلایەنی کەمەوە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە، لە ماوەی هەفتەیەک،......
سیلایدهه‌واڵ

ئەڵمانیا پارەی گازە ڕووسییەکە بە یۆرۆ و دۆلار دەدات

Harmn
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، رایگەیاند، کە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لەوەی پارەی گازە ڕووسیەکە بە یۆرۆ، یا دۆلار بدا، گوتیشی، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیای گوتووە، کە هیچ شتێک بۆ هاوبەشە ئەوروپییەکانی ناگۆڕێت، سەرەڕای پلانەکەی بۆ گۆڕینی پارەدانەکە بە ڕۆبڵی ڕووسی. ڕووسیا دەڵێت بەهۆی سزا ئابوورییەکانی ڕۆژئاواوە، بەنیازە داوا بکات......
سیلایدهه‌واڵ

سوید:ژمارەی کوشتن زیادی کردووە

Harmn
بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیس و تەلەڤزیۆنی سویدی، لە مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا، ژمارەیەکی بەرچاو کوشتن تۆمار کراوە. بەپێی ئەو ئامارانە، لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و ئازاری ئەمساڵدا 18 کەسی کوژران. جیرزی سارنیکی، پسپۆڕی بواری تاوان دەڵێ، ئەمە کێشەیەکی زۆر جدییە، کە ئەوان لە سوید دەیبینن و، هاوکات پەرەش......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

Harmn
ژنە پەنابەرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، کە مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی لە سەرە، لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە لێیدراوە و دەستبەسەرکراوە. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29ی، هێزەکانی پۆلیسی دانیمارک لەگەڵ فەرمانبەرانی کەمپی پەنابەرە دیپۆرتییەکان لە شاری کۆپێنهاگن، پەنابەرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویان......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر،جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکات

Harmn
سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ، جەژنی نەورۆز لە سەرۆک هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکات جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ،پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەسەرۆکی هەرێم و گەلی کوردستان دەکات بەپێی سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێز......
چالاكیسیلاید

تاهیر هەورامی پێشوازی لە هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس ئاشتی گەرمیانی و خاتوو بنار قەرەنی جەلال کرد 

KDC
 تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە هەریەکە لە هونەرمەند و رۆژنامەنووس ئاشتی گەرمیانی و خاتوو بنار قەرەنی جەلال کرد. ئەمڕۆ ٣٠ / ٣ / ٢٠٢٢ لە نووسیگەی تایبەتی خۆی، تاهیر هەورامی پێشوازی لە هەریەکە لە هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس ئاشتی گەرمیانی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، خاتوو......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان لەگەڵ جێگری بەرپرسی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان کۆبوونەوە

Harmn
لە چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵات یابان، شاندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێکهاتبوون لە عەبدول باقی محەمەد سەرۆکی ناوەند، قاس جۆلاق جێگری بەرپرس و نورا خەلو، سەرۆکی لیژینەی ئافرەتان، لەگەڵ بەڕێز کاتو هیرۆمیچی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان، کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕەوشی......