KDC

ناوەندی نۆیرنبێرگ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا 

ناوەندی ڕەوەندی کوردوستانی لە شاری نۆیرنبێرگی سەر بە هەرێمی باییەرن لە ئاڵمانیا لە بەرواری ٢٧/٢/٢٠٢٢ دا لە دوای کۆنگرەی ھەولێر ، یەکەم کۆبونەوەی خۆی بە بەشداری و ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندەکەو و کەسایەتی دیاری شارەکەو نوێنەری کۆمکاران مامۆستا موحەممەد البستانی سازدا .
تەوەری کۆبوونەوەکە گفتووگۆی تێروتەسەل کرا دەربارەی کار و چالاکیەکانی ناوەند وئەو ڕێکارەنەی دەبنە ھۆی پێشخستن و گەشەکردنی ناوەند ، باسێکی چڕو پڕ لە پرسی خۆگونجاندن لەتەک کوولتورە جیاوازەکاندا لە سنوری چالاکی ناوەند ئەنجامدرا ، تیشک خرایە سەر بەشداری پێکردنی زیاتری گەنجان وەک قوتابیان و لاوان لە کوڕان و کچان ، ئامادەکاری بۆ بۆنەکانی ئازار وەک یادی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە و یادی نەورۆز کرا و بەرنامەی تایبەت دارێژرا . بەرنامەیەک داڕێژرا بۆ ئەو ئەندامانەی کە دوای زانکۆ تێچووی ماستەرەکانیان لە ڕێگای چەند ڕێخراوێکە بۆ ئامادەبکرێت و ھاوکاری پێویستیان بۆ دابین بکرێت .
بڕیاردرا بەردەوامی بەم کۆبوونەوانە بدرێت بۆ زیاتر کاروو چالاکیەکانی ناوەند ، دەسنیشان کردنی دوخانمی ناوەند بۆ بەشداری لە بوار و چالاکیەکانی ئافرەتاندا .

___

پۆلیسی بەریتانیا: تەقینەوەی تەکسییەکەی لیڤەرپوڵ تیرۆریستی بووە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -لەندەن خزمەت بەچین توێژەکانی ئەم شوێنە دەکات

nusar1

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC