KDC

هەنگاونانی کرداری بۆ رێکخستنی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا 


لە ماوەی ڕابردووداوو لە دوو حەوتووی بە دوای یەکدا، لە رێگای تۆری کۆمەڵایەتی زوومەوە، بە بەشداری زۆربەی نزیک بە تەواوی رێکخراوە مەدەنیەکانی تۆمار کراوو لە ئەمریکاو کەنەدا، هەروەها بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی کوردستانی و پسپۆرانی بوارە جۆربەجۆرەکان، کۆبوونەوەکان بە سەرکەوتوویی بەرێوەچوون.
لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوانەدا، بەرێز رەحیم رەشیدی ناسراوو بە مستەر کورد، ئەندامی دەستەی باڵای کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وێرای بەرزنرخاندنی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکان، ئامانج لە ئەرک و کارەکانی یەکخستنی رەوەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا بۆ بەشداران باس کرد.
لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکاندا، زۆربەی بەشداران روانگەو دیدی خۆیان لەسەر پێویستی یەکانگیرکردنی تێکۆشانی کوردستانی بۆ خزمەت بە دۆزی رەوای کوردستان دەربڕی.
هاوکات، بڕیاری درا کە بۆ ئەوەی رەوەندی کوردستانی بتوانێ لە وڵاتانی ئەمریکای باکوور، بە شێوەیەکی کاریگەر لەسەر سەکۆی شانۆی سیاسەتی ئەو وڵاتانە دەوروو رۆڵی هەبێ، بە شێوەی کرداری دەست بە تێکۆشان بکەن.
لەم نێوەدا، کۆمەڵێک بڕیارو راسپاردە هاتنە ئاراوە کە لە رۆژوو حەوتوەکانی داهاتوودا بە کردەوە هەنگاوی بۆ هەڵدەگیرێ.

___

لە رێی کۆکردنەوەی واژووەوە، ئەڵمانیا کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

KDC

ڕاگەیەندراوێک لە بەرەی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکان

nusar1

ڕوسیا بۆردومانی شاری ئۆدیسا دوا دەروازەی کەناری ئۆکرانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW