KDC

کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵات لە دانیمار بە فەرمی بوونە ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان راگەیاند

لە میانەی سازدانی سەیرانێک لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارکەوە، کە تێیدا کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵاتیش بانگهێشتکرابوون، ئەو کۆمەڵەیە ئەندام بوونی خۆیان بە فەرمی بۆ ناوەند راگەیاند و ئامادەییشیان دەربڕی بۆ هەر کاروچالاکییەک.

رۆژی یەکشەممە 14ی ئەم مانگە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە ئامادەبوونی گرووپی تۆپی پێی DANKURD کە هەموویان ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانین، هاوکات بە بەشداری کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵات ومیوانێکی زۆر، لە کۆبنهاگن سەیرانێکیان سازدا.

کۆمەڵەی کوردی ڕۆژهەڵات، تێکڕا و بە خۆشحاڵییەوە ئەندام بوونی خۆیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاند و، ئامادەیشیان بۆ هاوکاری و بەشداری کردنی هەموو چاڵاکیەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی.

سەرەتا بە سروودی ئەی رەقیب دەستیان پێ کرد، دواتر لەلایەن خاتوو سازان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارک، بەخێرهاتنی میوانەکان کرا و، کورتەیەکیشی لەسەر کار و خەبات و چالاکیەکانی ناوەند و ئامانجەکانی دامەزراندنی خستەڕوو.

جێی باسە، پێناسە و ئامانجی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە نووسراو، بەسەر میوانان دابەشکرا.

___

هاوبیر: لە پەیڕەو و پڕۆگرامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هێڵە گشتییەکانی کوردستانیبوون و پیرۆزییەکانی وەکو نەتەوە، سەربەخۆیی، ئاڵا و پێکەوەژیان جێی خۆی باش کردۆتەوە

KDC

سەرۆکی کۆریای باکور لەبەر چاوو وونە

KDC

موسڵمانانی سوید دژی یاسای LVUن،ئەو وڵاتە بەدژە موسڵمان ناو دەبەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW