KDC

فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی نەمسا بانگهێشتی کۆبوونەیەک دەکەن

لەسەر بانگهێشتی لقی نەمسای فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوەکە، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا، نزار موسا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زۆرێک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ئەکادیمییەکانی ئەو وڵاتە بەشداربوو.

وەک سەرۆکی لقی نەمسا لە فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی، د. پیتەر هەیدەر بۆ ڕۆڵی خێزان لە بەهێزکردنی کۆمەڵگا و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکانیدا، هەروەها گفتوگۆکە بە دەستێوەردان لە ڕوانگەی ئایینی مەسیحی و موسڵمانانەوە لەسەر ئەو بابەتە ئەنجامدرا، دوای ئەوەش دانیشتنەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی لەلایەن ئامادەبووانەوە هەڵسەنگێندرا.

کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگا لە ڕوانگەی ئامادەبووان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەسەر خێزان، بۆ دڵنیابوون لە گەشەسەندنی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگەی نەمسا و پێکەوەژیان.

___

رەزامەندی بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن بەفەرمانبەران

KDC

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران شەرمەزار دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW