KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دامەزراند 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لە پێناو زیاتر خزمەتکردن و دانانی پلان و بەرنامە نەتەوەییەکانی، ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی دامەزراند، ئەوەش بەمەبەستی توێژینەوەی زانستیانە لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوە یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرینگەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، کە بتوانێ کار توێژینەوەی ورد و زانستی لەسەر کار و پڕۆژەکانی پەیوەست بە کوردانی تاراوگە بکات، تا بتوانێ خوێندنەوە و رێچکەیەکی زانستی بۆ پرسە سیاسی و، ئابووری و کۆمەڵایەتی و، رۆشنبیری و کلتوری دابنێت.
ناوەندی لێکۆڵینەوەکە بەگوێرەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا تۆمار دەکرێت و ، خۆیشی بە ماڵی هەموو ئەو کەسانە دەزانێت، کە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی دەکەن، هاوکات دەستی بەشداری و هاوکاری بۆ سەرجەم کوردانی دەرەوەی وڵات درێژ دەکات، تا پێکەوە بتوانن سوود لە هێز و توانای یەکتر وەربگرن.
جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بانگهێشتی سەرجەم کوردانی دیاسپۆرا دەکات، کە پاشخانی زانستی و ئەکادیمیان هەیە، دەتوانن بۆ سەرخستنی ناوەندی لێکۆڵینەوە بەشدار بن و، لە رێی ئەو لینکەی خوارەوە پەیوەندی بکەن:
 
[email protected]

___

حکومەتى بێلاروس کەمپى کاتی بۆ کۆچ بەران دروست دەکات

KDC

ماڵباتی کۆچکردو حەیدەر بیبۆ قاسم سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان

nusar1
KDC

FREE
VIEW