KDC

کوردستان: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێورەسمی ناساندنی پەرتوکێک دەکات

نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتوکێکی دکتۆر فەتحی مەلاعەلی مودەریس دەکات

دوێنێ پێنج شەممە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ،لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو ،موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتوکی نوێی دکتۆر فەتحی مەلا عەلی مودەڕیس کرد

پەرتوکی نوسەر بەناونیشانی (ڕۆژهەڵاتناسی )خوێندنەوەیەک له ڕوانگەی جیهانگیرییەوە، نووسینی ئەم پەڕتووکانە له سەردەمی ئێستا دا زۆر گرینگە و ئێمەش دەبێ وەک ئەزموون وەرگرتن بەشێک بەناوی ڕۆژئاواناسی له زانکۆکانمان بکەینەوە و وانە و دەرس وەرگرین له هۆکاری سەرکەوتنی ئەم وڵاتانەی کە دنیای هاوچەرخ لەژێر هەژمونی و کۆنترۆڵی هێزی ئەواندایه، بێ شک ئەوان له کۆنەوە بەم بەشه ڕۆژهەڵاتناسییەی لای خۆیان دایانناوە زۆر شتی کاریگەر و باشمان لێ فێر بوون و ئیمەیان له کۆنەوە هەڵسەنگاندووە، ئەرکە میللەتی کوردیش بەم ڕوانگەیه بڕوانین لەوان تا پەند وەرگرێ له مێژووی خۆی و دەوڵەتانی بێگانە.

جێی باسە ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەم پەرتووکە لەلایەن یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولێر ڕێکخرابوو ،لەگەڵ نوێنەرانی حکومی ،لایەناکان ، ڕێکخراوەکان و ژمارەیەکی زۆر نوسەران و خوێنەران ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون

___

‎ڕوسیا: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بە هاوکاری کۆنفدراسیۆن چەند چالاکییەکی هونەری ئەنجامدا

nusar1

راپۆرتی ماڵەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەسەر پێشانگەی کتێبی سلێمانی

KDC

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماردنەوەی دەستی بۆ 13 پارێزگا ڕاگەیاند

KDC