KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد 

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کە بریتی بوون لە موزەفەر ئەحمەد، خاتوو ژاڵە عومەر، ئاشتی گەرمیانی، سەردانی بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و، لەلایەن رەزا کەعبی جێگری سکرتێری حزبەکە و، کەریم کەریمی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکان، پێشوازیان لێکرا.

ئامانجی سەردانەکە، لە نزیکەوە سەرەخۆشی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بوو، بەهۆی بۆردومانی ئەم دواییانەی لەلایەن رژێمی ئیسلامی ئێرانەوە کرایە سەریان و، تێدا شەهید و برینداریان دا.

لەمیانەی سەردانەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان کرا، هاوکات لەلایەن مزەفەر ئەحمەد باس لە ئامانج و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرا، پاشان هەریەکە لە رەزا کەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و، کەریم کەریمی بەرپرسی پەیوەندییەکان، بەڵێنیاندا، کە ئەندام و لایەنگرانیان لە کۆمیتەکانی ئەوروپایان ئاگادار بکەنەوە، کە پشتیوانی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بکەن، ئەوەش دوپاتکرایەوە کە هەردوولا هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامیان هەبێت.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێداویستی قوتابخانە کوردییەکانی دەرەوە دابیندەکات

nusar1

بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نێوەندی چاکسازی منداڵانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە

KDC

وێڕای ناڕەزایەتی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا، زانایەکی بکوژی عێراقی مافی مانەوە وەردەگرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW