KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -لەندەن خزمەت بەچین توێژەکانی ئەم شوێنە دەکات


ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی و لیژنەی ناوچەی قەڵادزێی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و، نەخشەی بەرنامە و چالاکییەکانیان تاوتوێکران.
ئەمڕۆ ٢٠/١١/٢٠٢٢ بەرپرسی ئافرەتانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن خاتوو کلارا و ئەندامی فەرمی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، بە ئامادەبوونی ئیدریس ئەحمەد عەلی، ئەندامی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە و چالاکوانی مەدەنی، لەگەڵ لیژنەی ناوچەی قەڵادزێ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی ناوچەی قەلادزێ و چەند کادیر و ئەندامێکی ناوچەکە کۆبوونەوە.
جێی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پلان و چالاکییەکانی داهاتووی ناوەند و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە کرا و، نەخشەی چالاکی و بەرنامەی تۆکمەیان لەپێناو خزمەتکردن بە چین و تۆێژەکانی شاری قەلادزێ تاوتوێ کران.

___

ڕوسیا هەڕەشەی لەناوبردنی هەموو وڵاتانی ناتۆ لە 30 خولەکدا دەکات

nusar1

سوریا:دابەزینی هێزی سەربازی هاوپەیمانان گەڕان بەدوای سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە

nusar1

ئەمەریکا زۆرترین هاووڵاتی ئەفغانی بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

KDC