KDC

نەرویج: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سمینارێک لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، بەشدارییان لە سمینارێکی تایبەت لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، بارۆدۆخی ئێستای ئێران کرد، کە بە هاوکاری رێکخراوی دۆستایەتی کوردستانی و جیهانی(WKFA) و، پارتی سەربەستی کوردستان رێکخرابوو.

سمینارەکە بۆ عارف باوەجانی ڕێکخرابوو و چەندین لایەنی کوردستانی، نەرویجی، ئەمەریکی، بەلووچی و عەرەبی ئێرانی بەشداری بوون، تێیدا شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، چاویان بە زۆربەی ئەو لایەنانە کەوت و، ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونیان کرد و، هەوێنی هاوکاری نێوانیان بنیات نا.

یەک لەو بەشداربووانە ئەرلینگ فۆلکورد پەرلەمانتاری پێشوو و نووسەری بەتوانای نەرویجی بوو، کە تا ئێستا چەندین پەرتوک و بابەتی بە نرخی لەسەر کورد و کوردستان چاپ و بڵاو کردوەتەوە، ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی بارەگای ناوەندی ڕەوندی کوردستانی-نەرویج دەربڕی.

شیاوی باسە، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، پێکهاتبوو لە دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی ناوەند و کۆردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی و، مەسعوود ناسری ئەندامی کۆمیتەی پەوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج

___

بە هۆی دەستبەسەرکردنی بارمتەکەی سزادراوێکی کورد مان لە خواردن دەگرێت

KDC

لەیادی 71ساڵەی پەیماننامەی جنێف لەبارەی پەنابەران

nusar1

لەیادی 39ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان100,ڕوفاتی تر بە خاکی نیشتمان ئاشنادەبنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW