KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆری شاعیر و ڕوناکبیر مەدحەت بێخەو دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم بەشداری کۆری هەفتانەی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولێر بۆ شاعیر و ڕوناکبیری گەلەکەمان مەدحەت بێخەوی کرد

ڕۆژی سێشەممە 10.01.2023 لە شاری هەولێر موزەفەر ئەحمەد نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بەشداری کۆری شاعیر و ڕوناکبیری گەلەکەمان

خاوەنی شیعری مارشی پێشمەرگە مەدحەت بێخەوی کرد

کۆرەکە کە ژمارەیکی بەرچاو لە ڕۆشنبیر ،نوسەران ،مامۆستایانی زانکۆ و لایەنەکان ئامادەبوون ،دواتر دوابەرهەمی خۆی بەناوی (پوختەیەک لەسەر گوزشتەکانی ژیانم )وەک دیاری پێشەکەشی ئامادە بوان و کتێبخانەی کوردی کرد

جێی باسە شاعیر و نیشتمانپەروەر ناوی مەدحەت خدر عەبدوڵا ، نازناوی بێخەوە لە ساڵی 1934لە شاری مەخموری سەر بەپارێزگای هەولێر لە دایک بووە ، خاوەنی سەدان تێکستی شیعری سیاسی ئۆپەریت ودەقی شانۆیە بەتایبەتش شیعری
(ئێمە پێشمەرگەین تاماوین لەژین
کوردستان ئازاد دەکەین لەخوێن مژین)
ئەم دەقە شیعریە لەلایەن بارزانی نەمر سالی ١٩٦١ لە سەرەتایی شۆرشی مەزنی ئەیلولەوە کرا بەمارشی پێشمەرگە تا ئەم سەردەمەش وەک مارشی پێشمەرگە دەناسریت

س،ح

___

کوردێکی چالاکوان سزای بەندکردنی بەسەردا دەسەپێت

KDC

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ عێراقییه‌ی ‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی بردبوو، دەستگیرکرا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە مەراسیمێکیان ئەنجامدا

KDC
KDC

FREE
VIEW