KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی حیزبی و حکومی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی داڵاسی دەڤەری واشنتۆن، پێشوازیان لە وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندنی یاوەری کرد.

رۆژی چوارشەممە 08-02-2023 شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتنە واشنتۆن و، لەلایەن مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی حیزبی و حکومی پێشوازی لێکرا.

تائێستا شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکی و ناوەندە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە، کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە.

جێی باسە، شاندەکە وێرای چەند بەرپرسێکی عێراق، هاوکات نوێنەرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێیەتی شاندەکە دەکەن.

___

ناوەندی تۆرۆنتۆ لەکەنەدا کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

nusar1

ڕوسیا بەفەرمی لە پەیماننامەی ئاسمانی کراوە کشایەوە

KDC

فەڕەنسا: دادگای تێهەڵچوونەوە دوابڕیاری لە بارەی گروپی کۆمپانیاکانی لافارگی پەسەند کرد

nusar1