KDC

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی دلارنا دامەزرا

دامەزراندنی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە لەلایەن کوردانی تارەوگە لە فراوانبووندایە و لە نوێترین هەواڵ دا ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی دلارنای سوید دامەزرا

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 19.02.2023لە شاری بۆرلەنگێ لە باکوری سوید ،بەبەشداری ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆڤان ئامێدی سکرتێری کۆنفدراسیۆن ،ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی دلارنای سوید دامەزرا .

لەکۆبونەوەیەکدا دەستەی کاگێری ناوەندی هەرێمی دلارنای کە پێکهاتبوون لە :
عەلی جومعە بەپرسی ناوەند ،مەحمەد ئیمین ئۆس سکرتێر ،سامی میران بەرپرسی دارایی ،ئازاد جومعە و فەواز مەحمود وەک ئەندامانی دەستەی کارگێری دەستنیشان کران .

لەکۆتایی کۆبونەوەکە سەرۆک و سکرتێری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لەدەستەی کارگێری ناوەندی دلارنا کرد ،و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن

___

کۆچبەران هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن ،گەر دیپۆرتی ڕواندا بکرێن

nusar1

سوید: شفا بارزانی لەگەڵ فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی و ناوەندی سوید کۆبوویەوە

nusar1

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوا دەکات هێز بە ئەوروپادا بڵاوبکرێتەوە

nusar1